لیرەی تورکی لە دابەزینی بەهاکەی دووەمی جیهانە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیرەی تورکی لە ساڵی 2025ـدا دووەمین دراوی جیهان بووە کە زۆرترین بەهای بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.

هەرچەندە بەهۆی کاریگەریی بەرزبوونەوەی سوودی بانکی، خێرایی لەدەستدانی بەهاکەی کەمبووەتەوە، بەڵام لیرەی تورکی لە ساڵی 2025ـدا دووبارە لە کۆتاییەکانی ریزبەندیی جیهانی دا بوو.
 
بە گوێرەی داتاکانی بڵومبێرگ، خراپترین دراو لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2025ـدا بەرامبەر دۆلار، پێسۆی ئەرجەنتینی بووە کە 29٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە.
 
لەو وڵاتەدا مانگی تشرینی دووەم، رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە گەیشتە 31.4٪.
 
دووەم دراویش لە دابەزینی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار، لیرەی تورکی بووە کە 17.5٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە. لە تورکیادا مانگی تشرینی دووەم، رێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی بەکاربەر 31.1٪ بووە.
 
ئەندێکسی دۆلار، کە پێوەرێکە بۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دراوەکانی دیکەی جیهان، ئەم ساڵ نزیکەی 10٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە. 
 
لەم ماوەیەدا زۆربەی دراوی وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان بەرامبەر دۆلار بەهایان بەرزبووەوە، بەڵام لە ئەرجەنتین و تورکیا کە رێژەی هەڵاوسانییان بەرزە، پێشهاتەکە جیاواز بوو.
 
لە لیستی ئەو دراوانەی زۆرترین بەهایان لەدەستداوە، روپیەی سریلانکا بە لەدەستدانی 5.2٪ـی بەهاکەی لە پلەی سێیەم، روپیەی هیندستان بە 4.7٪ لە پلەی چوارەم، روپیەی ئیندۆنیزیا بە 3.9٪ لە پلەی پێنجەم، پێسۆی فلیپین بە 1.6٪ لە پلەی شەشەم و روپیەی پاکستان بە 0.6٪ لە پلەی حەوتەم دێن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە