رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێت، هەولێر و بەغدا لە بەرهەمی گەنم گەیشتوونەتە خۆبژێوی، تاوەکو ئێستا بەرهەم 5.5 ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە.
رۆژی یەکشەممە، 30-06-2024، ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناخەی سایلۆی هەڵەبجە گوتارێکی پێشکێکێش کرد.
لە بەشێکی گوتارەکەی دا، وەزیری بازرگانیی عێراق گوتی: "شانازی بە ئاوەدانی و پێشڤەچوونەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین. ستایشی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لەپای ئەو هەنگاوە".
غرێری گوتیشی، "دانانی بەردی بناخەی سایلۆی هەڵەبجە و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ، هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ توانای کۆگاکردن، دەبێتە تەواوکاریی هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی لە گرنگیدان بە جووتیاران و کشتوکاڵ. هاتنمان لە بەغداوە بۆ هەڵەبجە بەڵگەیە لەسەر گرنگیدان بەو کەرتە و پێشڤەچوونەکان".
وەزیری بازرگانیی عێراق باسی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی کرد و گوتی، بەرهەمی ساڵی رابردوو نزیکەی پێنج ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنم بوو. ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا 5 ملیۆن و 500 هەزار تۆنی تپەڕاندووە. عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشوونەتە خۆبژێوی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ