وەبەرهێنانی دهۆک: پڕۆژەکانی ئارام ستی و شا ستی لە ماوەی 14 مانگدا تەواو دەکرێن

30-07-2021
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار و پێشنیاری لێژنەی بەدواداچوونی چارەسەرکردنی کێشەی پڕۆژەکانی ئارام ستی و شا ستیی پەسەند کرد، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک، دەڵێت: لە ماوەی کەمتر لە ساڵ و نیوێکدا پڕۆژەکان تەواو دەکرێن، زیانمەندانیش بە لێخۆشبوونی 40٪ی ئەو پارەیەی نەیانداوە، قەرەبوو دەکرێنەوە.
 
کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرۆکی حکومەت بڕیار و پێشنیازی لێژنەی بەدواداچوونی چارەسەرکردنی کێشەی ئارام ستی و شا ستی، پەسەند کرد، دوای ئەوەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەلایەن پارێزگاوە راگەیێندرا، باشترین پڕۆپۆزەلی وەبەرهێنەران وەرگیراون، لەماوەی 14 مانگدا پڕۆژەکان لەلایەن وەبەرهێنەرانی نوێوە تەواو دەکرێن".
 
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانمەدانی پڕۆژەکەش، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک: "ئەو وەبەرهێنەرەی پڕۆژەکەی وەرگرتووە، لە 40٪ی ئەو پارەیەش خۆش دەبێت کە لەلای کڕیاریارانی یەکەکانی پڕۆژەکە ماون و نەیانداوە. ئەمەش وەک قەرەبووە بۆ ئەوانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی یەکەکانیان بوون و لەکاتی خۆی وەریاننەگرتووە."
 
کوردۆ ئیحسان، گوتی: "پڕۆژەی ئارام ستی نزیکەی 10 ساڵە و شاهـ ستی نزیکەی پێنج ساڵە کارکردن تێیاندا راگیراوە و وەکو پێویست کاری تێدا نەدەکرا، هاووڵاتیان چاوەڕوانی تەواوکردنی پڕۆژەکە بوون. بەم نزیکانە دووبارە دەست بەکارکردن لەو پڕۆژانە دەکرێتەوە، هیوادارین لەماوەیەکی گونجاو هاوڵاتیان یەکەکانی خۆیان وەربگرن." 
 
بە گوتەی کوردۆ ئیحسان بڕیاری حکومەت ئەوەیە کڕین و فرۆشتنی یەکەکان لێرە بەدوا لە رێگەی ژمارەی بانکیەوە بێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە هەر کێشەیەک بێتە پێشەوە پارەی خەڵک لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەت دابێت و ئاسانتر چارەسەر بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ

زێڕ گەیشتە نزیکەی 4700 دۆلار

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 93 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 4690 دۆلار. دواتر کەمێک بۆ خوار ئەو ئاستە و بۆ دەوروبەری 4670 دۆلار دابەزی.