سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر: دوای سەری ساڵ بەهای دینار بەرزدەبێتەوە

30-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیوە و 100 دۆلار بە 143 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێ. سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر هۆکارەکەی بۆ پشووەکانی سەری ساڵ و کەمبوونەوەی خستنەڕوو دەگەڕێنێتەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، سیامەند مەولوود بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەفتەیەکە بەهای دینار رووی لە دابەزین کردووە، بە جۆرێک هەفتەی رابردوو هەر 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 143 هەزار و 500 دینار."
 
سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو بەرزبوونەوەیە، سیامەند مەولوود ئاماژەی بەوە کرد، دانانی پارە لە بانکەکان کەمبووەتەوە: "بەهۆی نزیکبوونەوەی سەری ساڵ و پشووەکانەوە، خستنەڕووی دۆلار کەمبووەتەوە و لە بەرامبەردا خواست لەسەری زیادی کردووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی گۆڕانکاریی بەهاکەیە."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر گەشبینە بەوەی ئەم بەرزبوونەوەیە کاتی بێت و رایگەیاند: "پێشبینی دەکەین دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ، بەهای دینار جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوە بکات."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ پێناسی گومرگی بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران دا دەسەپێنێ

سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی سەرۆکایەتیی واژۆ کرد بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن. بڕیارەکە لە ئەمڕۆ شەممە، 7ـی شوباتەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە