رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی هەینی لە دوایین رۆژی مامەڵەکاندا، دوای ئەوەی بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی و نزیکبووەوە لە 5,600 دۆلار، داڕما.
ئەمە لەکاتێدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا؛ کێڤین وارش، پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندیی ئەمریکای کاندید کردووە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بگرێتە دەست و شوێنی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئێستای بانکەکە بگرێتەوە.
نرخی زێڕ رۆژی هەینی بە رێژەی 9٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 4,894 دۆلار لە دوایین ساتەکانی بازاڕدا مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ پێش ئەو ئاستە تەنانەت ئاستی 4,687 دۆلاریشی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە دوایین کاژێرەکانی داخستنی بازاڕدا هەندێ خۆڕاستکردنەوەی پێوە دیاربوو.
داڕمانی نرخی زێڕ دوای ئەوە دەستیپێکرد کە دۆناڵد ترەمپ کاندیدبوونی وارشی راگەیاند، بەڵام دابەزینی نرخی زێڕ بەهۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج خێراتر بوو، پاشان بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش یارمەتیی زیاتری دابەزینی نرخی زێڕی دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ