نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە کەمتر لە 48 کاژێردا 102 هەزار دینار دابەزی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە 29-01-2026 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 102 هەزار دینار دابەزی، ئەوەش دابەزینێکی بەرچاوی نرخی زێڕە کە بەم دواییانە تۆمارکرابێت.

نرخی زێڕ رۆژی هەینی لە دوایین رۆژی مامەڵەکاندا، دوای ئەوەی بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی و نزیکبووەوە لە 5,600 دۆلار، داڕما.

ئەمەش لە کاتێدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا؛ کێڤین وارش، پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندیی ئەمریکای بەربژێر کردووە بۆئەوەی پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بگرێتە دەست و شوێنی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئێستای بانکەکە بگرێتەوە.

نرخی زێڕ رۆژی هەینی بە رێژەی 9% دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 4,894 دۆلار لە دوایین ساتەکانی بازاڕدا مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی زێڕ پێش ئەو ئاستە, تەنانەت ئاستی 4,687 دۆلاریشی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە دوایین کاژێرەکانی داخستنی بازاڕدا هەندێk خۆڕاستکردنەوەی پێوە دیاربوو.

داڕمانی نرخی زێڕ دوای ئەوە دەستیپێکرد کە دۆناڵد ترەمپ بەربژێربوونی وارشی راگەیاند، بەڵام دابەزینی نرخی زێڕ بەهۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج خێراتر بوو، پاشان بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش یارمەتیی زیاتری دابەزینی نرخی زێڕی دا.

نرخی زێڕ بەپێی سەندیکای زێڕنگرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ 31-01-2026 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

یەک ئۆنسی زێڕ بە 4894 دۆلارە.

نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 400 دینار دانراوە.

نرخی فرۆشتنی زێڕ بە عەیار بەم شێوەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 1,130,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: 1,078,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18: 925,000

رۆژی پێنجشەممە 29-01-2026 نرخی زێڕ بەم شێوەیە بوو:

یەک ئۆنسی زێڕ: 5555 دۆلار

نرخی فرۆشتنی زێڕ بە عەیار بەم شێوەیە بوو:

مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 1,235,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: 1,180,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18: 1,010,000
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

زێڕ 9٪ـی بەهاکەی لەدەستدا؛ ئێستا ئۆنسەی بەچەندە؟

نرخی زێڕ رۆژی هەینی لە دوایین رۆژی مامەڵەکاندا، دوای ئەوەی بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی و نزیکبووەوە لە 5,600 دۆلار، داڕما.