رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی دوای ئەوەی ئاستی 120 دۆلاری تێپەڕاند، نرخی ئۆنسەیەک زیو داڕما بۆ نزیکەی 84 دۆلار.
تاوەکو پێش رۆژی هەینی، بە تەنیا لەم مانگەدا نرخی زیو بە رێژەی 39% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیبوو، بەڵام رۆژی هەینی دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بەربژێری نوێی بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا راگەیاند، نرخی زیو 28%ی قازانجەکانی بە تەنیا لە رۆژی هەینی لەدەستدا.
تۆم پرایس، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (پانمۆر لیبرۆم) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازاڕ پێیوایە کێڤین راش، بەربژێری ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کەسێکی زۆر ژیر و وریایە، هێندە گوێڕایەڵی دۆناڵد ترەمپ نییە کە روو بکاتە کەمکردنەوەی سوودی بانکی بە شێوازێکی خێرا و لە ماوەیەکی کورتدا."
نرخی ئۆنسەیەک زیو پێش ئەوەی لە ئاستی 84.7 دابخرێت، تەنانەت بۆ ماوەیەک نزیکبووەوە لە 69 دۆلار.
سیتی بانکی ئەمریکا لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەو مەترسییە جیۆسیاسییانەی بوونە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زیو و زێڕ، بە نزیکەیی نیوەیان رەنگە لە ئەم ساڵدا روونەدەن و ئەوەش هۆکار بووە بۆ دابەزینی نرخی کانزاکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ