رووداو دیجیتاڵ
لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس، نوێترین دیزاینەکانی شیاتزی چێن خرانەڕوو کە براندێکی جلوبەرگی تایوانییە و بە "شانێلی تایوانی" لە ئاسیا دەناسرێت.
نمایشەکە رۆژی دووشەممە 30ـی ئەیلوولی 2024 لە پاریس بەڕێوەچوو و کۆمەڵە دیزاینەکە لەلایەن وانگ چێن تسای – شلا، ناسراو بە "مەدام وانگ" ئامادەکرابوون.
دیزاینەر، لە دیزاینەکانیدا، نەخشاندنی کلاسیک و دوورینی رۆژئاوایی بەرکارهێنابوو، بۆ خستنەڕووی تێڕوانینێکی ئاسیایی تایبەت و هاوچەرخ.
خانەی شیاتزی چێن، لە 1978 دامەزراوە، لە دیزاینەکانیدا، هاوئاهەنگی لە نێوان رەنگی رەش و سپی و چەند رەنگێکی دیکەدا کرابوو، لەوانە رەنگی لیمۆیی و لە بەشێک لە دیزاینەکاندا پەڕی باڵندەکان بەکارهێندرابوو.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بۆ جلوبەرگی ژنان تایبەت بە بەهار و هاوینی 2025 لە 23ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە پاریس کۆتایی دێت.
هەفتە نمایشەکان ساڵانە بەپێی وەرزەکان سازدەکرێن، جگە لە جلوبەرگی ژنان، نمایشی تایبەت بە جلوبەرگی پیاوان و هەفتە نمایشی جلوبەرگی ئاسایی و گرانبەهاش لەخۆدەگرێت.
میلان، پاریس، لەندەن و نیویۆرک، لە هەفتە نمایشە بەناوبانگەکانی جیهانن و رکابەریان نییە.
لە 1ـی تاوەکو 7 ئەیلوولی 2024 هەفتە نمایشی جلوبەرگی دوبەی تایبەت بە وەرزی بەهار و هاوینی 2025، لە دوبەی لە ئیمارات بەڕێوەچوو. هەفتە نمایشەکە هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی بێتە ئاستی هەفتە نمایشە گرنگەکان لە جیهاندا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ