بەربژێری شاجوانی تایلاند لە خراپترین کاتدا ددانەکانی کەوتن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ناساندنی بەربژێرەکانی شاجوانی تایلاند، کامۆلوان چاناگۆ کە نوێنەرایەتی ویلایەتی پیچیتی دەکرد، تووشی رووداوێکی دەگمەن بوو.
 
لەو کاتەی کامۆلوان بە متمانەیەکی زۆرەوە لەسەر ستەیج نمایشی دەکرد و زەردەخەنەی بۆ کامێراکان دەکرد، ددانە ڤینەرەکانی سەرەوەی لێبووەوە، ئەم دیمەنە راستەوخۆ لەلایەن کامێراکانەوە تۆمارکرا و لە سۆشیاڵ میدیا بە شێوەیەکی فراوان بڵاوکرایەوە.
 
ئەوەی میدیاکان چاوەڕوانیان دەکرد، ئەوەبوو ئەم خانمە باری دەروونی تێک بچێت و ستەیجەکە جێ بهێڵێت، بەڵام کامۆلوان بێ ئەوەی نمایشەکە تێکبدات و ئەو رووداوە کاریگەری لەسەر کێبڕکێکەی هەبێت، تەنیا بۆ چرکەیەک دەستی خستە سەر دەمی و پاشان بە پێکەنین و متمانەبەخۆبوونێکی زیاترەوە بەردەوام بوو لە نمایشەکەی.
 
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، شارەزایانی بواری جوانکاری و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا ستایشی ئازایەتی و پیشەییبوونی ئەم خانمەیان کرد. زۆرینەی کۆمێنتەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ئەو خانمە نموونەی راستەقینەی شاجوانە، چونکە توانیویەتی لە خراپترین دۆخدا کۆنترۆڵی دەروونی خۆی بکات و نمایشەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بکات.
 
ئەم رووداوە ناوبانگێکی زیاتری بۆ کامۆلۆن دروست کرد و وەک یەکێک لە بەربژیرە هەرە بەهێزەکان لە رووی کەسایەتی و متمانەبەخۆبوونەوە ناسێندرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە