ئەستێرەکانی هۆڵیوود دەنگ بە کێ دەدەن؟

03-11-2020
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن هۆڵیوود هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییی ئەمریکا دەستیانپێکرد و دوای چەند کاژێرێکی دیکە رووندەبێتەوە، کێ دەبێتە سەرۆکی نوێی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان، یان جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکان؟
 
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا تەنیا سیاسەتڤانان و  دەسەڵاتداران و بزنسمانەکانی سەرقاڵ نەکردووە، بەڵکو گۆرانیبێژان و ئەستێرەکانی هۆڵیوودیشی بەخۆیەوە خەریککردووە، چونکە ئەوانیش کاریگەرییان زۆرە لەسەر جەماوەر و دەنگدەران لە ئەمریکا، بەتایبەت ژمارەیەکی بەرچاویان بەشێک بوون لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکان و بە ئاشکرا لایەنگریی خۆیان بۆ بەربژێرەکان راگەیاند.
 
ئەو ئەستێرانەی کە لایەنگری جۆ بایدنن:
 
رۆبێرت دینیرۆ
 
رۆبێرت دینیرۆ، ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود تائێستا چەند جارێک هێرشی کردووەتەسەر دۆناڵد ترەمپ و لە مانگی ئایاری 2020 پاڵپشتیی خۆی بۆ جۆ بایدن راگەیاند. دینیرۆ ئەوکات گوتی: "من لەگەڵ بایدنم و دەمەوێ ئەو ببێتە سەرۆک". دواتر دینیرۆ لە هەژماری خۆیدا لە توویتەر پرسیی هۆکاری خۆشەویستیی خەڵکی بۆ ترەمپ چییە؟ من بەڕاستیی تێناگەم؟
 
تۆم هانکس
 
ئەکتەری ئەمریکی تۆم هانکس لەگەڵ ریتا ویڵسۆنی هاوژینی پێشتر لە کاتی بەشداربوونیان لە هەڵمەتێکی ئەلیکترۆنی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی جۆ بایدن، پاڵپشتیی خۆیان بۆ بایدن راگەیاند.
 
تایلۆر سویفت
 
تایلۆر سویفت، گۆرانیبێژی ئەمریکی وێنەی بەرگی گۆڤاری (فی) بڵاوکردەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەربڵاوە، لە وێنەکەدا تایلۆر سویفت دەرکەوتووە و لافیتەی ناساندنی جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکانی هەڵگرتووە. ئەوکات سویفت پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرکەوتنی بایدن و کامالا هاریسی، جێگری ئاشکرا کرد و راگەیاند: "هەڵبژاردنی ئەوان هاوکار دەبێت بۆ چاکبوونەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پاش سەردەمی ترەمپ".
 
جینیڤەر لۆرانس
 
هاوکات جینیڤەر لۆرانس، ئەستێرەی هۆڵیوود پاڵپشتیی بۆ بایدن راگەیاند و جەختیکردەوە کە: "ترەمپ گوزارشت لە بەهاکانی ئەو وەکو مرۆڤێک و ئەمریکییەک ناکات".
 
لەیدی گاگا و جۆن لیگیند
 
لە ویلایەتی پنسلڤانیاش، هەڵمەتەکەی بایدن پاڵپشتیی لەیدی گاگا، گۆرانیبێژی بەناوبانگ و جۆن لیگیند، ئەستێرەی ناوداری بەدەستهێنا. هەروەها باد بانی، گۆرانیبێژی راپ، کە بەڕەچەڵەک خەڵکی پۆتریکۆیە لە ئەمریکا، هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتەکەی بایدن، گۆرانییەکی پێشکەش کرد.
 
سەرەڕای رەخنەکان کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکرێن، کۆمەڵێک ئەستێرەش هەن کە پاڵپشتی دەکەن، لەوانە:
 
کید رۆک
 
کید رۆک، گۆرانیبێژی راپ لە 14ـی مانگی ئەیلوولی رابردوو، لە ئاهەنگێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەی میشیگان بەشدار بوو. پێشتریش لە کاتی سەردانی بۆ کۆشکی سپی، رۆک بە ئاشکرا پاڵپشتیی خۆی بۆ ترەمپ راگەیاندبوو.
 
ستایسی داش
 
ستایسی داش، ئەکتەری ئەمریکی لە ساڵی 2016 وە یەکێکە لە دیارترین لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ.
 
جۆن فویت
 
جۆن فویت، ئەکتەری ناوداری ئەمریکی، کە باوکی ئەنجیلینا جوولی، ئەستێرەی هۆڵیوودە، بەردەوام پاڵپشتیی خۆی بۆ ترەمپ راگەیاندووە، جۆن فویت تەنانەت لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە توویتەر بڵاویکردەوە هۆکاری گوتی دۆناڵد ترەمپ مەزنترین سەرۆکی ئەمریکایە پاش ئەبراهام لینکۆڵن.
 
کریستی ئالی
 
کریستی ئالی، ئەکتەری ئەمریکیش بەهەمانشێوە لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی رایگەیاند کە هاوشێوەی پێش چوار ساڵ، دەنگ بە ترەمپ دەدات، چونکە ئەو "لە چینی سیاسەتڤانان نییە".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.