سێوە کامیل گۆرانییەک لە تێکستی رەنج سەنگاوی بڵاودەکاتەوە

05-06-2024
پەسار فایەق
سێوە کامیل لە ڤیدیۆکلیپی "تۆ"
سێوە کامیل لە ڤیدیۆکلیپی "تۆ"
نیشانەکردن سێوە کامیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سێوە کامیل ئەو کچە دەنگخۆشەی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناوبانگی پەیداکرد، دووەم بەرهەمی بەناوی "تۆ" بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
 
سێوە کامیل، بە رووداوی راگەیاند: "تۆ، دووەمین بەرهەمی منە، ئاریۆس ئاوازی بۆ داناوە و دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، هۆنراوەکەی لەلایەن شاعیری بە توانا رەنج سەنگاوی نووسراوە، ڤیدیۆکلیپەکەشی لەلایەن دیار مەهدی کراوە".
 
ڤیدیۆکلیپی "تۆ" لە کەناڵی تایبەتی سێوە کامیل لە یوتیوب و هەژمارە تایبەتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە. 
 
سێوەی کامیل، لە رێگەی کەڤەرکردن و گوتنەوەی گۆرانی هونەرمەندانی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ناوبانگی پەیداکرد، ڤیدیۆی بەشێک لەو گۆرانییانە لە ئینستگرامەکەی، سەرووی یەک ملیۆن بینەریان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی - کەنەدی

پزیشکێک بەهۆی مردنی ئەستێرەیەکی (Friends) زیندانیکرا و سێی دیکەش دادگەیی دەکرێن

پزیشکێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ماددەی 'کیتامین'ـی بۆ ماتیۆ پێری، ئەستێرەی زنجیرەی (Friends) دابینکردبوو، سزای 30 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا؛ بەمەش بووە یەکەم کەس لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەکتەرە سزا بدرێت.