نیگار حەسیب: سەرۆکی نەمسا خەڵاتی هونەری دەبەخشێتە لابۆری شانۆی لالش

05-09-2022
نیشانەکردن نیگار حەسیب قەرەداخی شەماڵ عومەر لابۆری شانۆی لالش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خەڵاتی هونەریی نەمسا بۆ ساڵی 2022 بە لابۆری شانۆی لالش بەخشرا کە نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەر، هەردوو هونەرمەند کورد بەڕێوەی دەبەن.
 
نیگار حەسیب قەرەداخی، بە رووداوی راگەیاند، وەزارەتی فیدراڵی نەمسا بۆ هونەر و کولتوور و خزمەتگوزاری گشتی و وەرزش، خەڵاتی هونەریی نەمسای بۆ ساڵی 2022، بەخشییه‌ لابۆری شانۆی لالش.
 
گوتیشی، بەخشینی خەڵاتەکە رێزگرتنە لە پێگە، پرۆژەی داهێنان، ئەزموون و خزمەتکردنی خۆی و هاوژینەکەی شەماڵ عومەر لە لابۆری شانۆی لالشدا. گوتیشی "لە 30-8-2022 نامەکەیان بەخشینی خەڵاتەکەیان بەدەست گەیشتووە".
 
قەرەداخی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، خەڵاتەکە ساڵانە لە سەرتاسەری نەمسا لە چەند بوارێکدا دەبەخشرێت، لابۆری شانۆی لالش تەنیا ماڵێکی شانۆیی و هونەری نەمسایە ئەمساڵ ئەو خەڵاتەی پێ دەبەخشرێت.
 
روونیشیکردەوە، لە داهاتووێكی نزیکدا بەشێوەیەکی فەرمی و لە رێوڕەسمێکی تایبەتەدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی نەمسا و لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە، خەڵاتەکە پێشکێش دەکرێت.
 
نیگار حەسیب قەرەداخی، لە 1966 لە دایکبووە، دەرچوی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدایە، لە 1991ـەوە لە تاراوگە ژیان بەسەر دەبات، لە 2000 بڕوانامەی ماستەری زانستی شانۆ و ئەنترۆپۆلۆژیا لە زانکۆی ڤینا بەدەستهێناوە، لە 2006 برِوانامەی دکتۆرای وەرگرتووە و لەگەڵ هاوژینەکەی شەماڵ عومەر، پڕۆژەی شانۆیی لابۆری شانۆی لالشیان دامەزراندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.