لە (Heat 2) لیۆناردۆ دیکاپریۆ شوێنی رۆبێرت دی نیرۆ دەگرێتەوە

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن لیۆناردۆ دیکاپریۆ Heat 2
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئەستێرەی سینەمای هۆڵیوود بە فەرمی رایگەیاند، رۆڵی سەرەکی لە بەشی دووەمی فیلمی (Heat) دەگێڕێت و جێگەی رۆبێرت دی نیرۆ دەگرێتەوە، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە فیلمەکە تەنیا دووبارەکردنەوە نییە.
 
دیکاپریۆ لە لێدوانێکدا بۆ میدیا جیهانییەکان ئاشکرای کرد، فیلمی (Heat 2) لە دەرهێنانی مایکل مان، بەرهەمێکی تەواو سەربەخۆیە و خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتی. گوتیشی: "ئەم فیلمە رێز لە بەشی یەکەم دەگرێت و وەک ستایشێک بۆ ئەو شاکارە دەبێت، بەڵام چیرۆکەکە لەوێوە وەردەگرێت و دەیباتە قۆناخێکی دیکەوە".
 
مایکل مان، دەرهێنەری فیلمەکە ساڵانێکە کار لەسەر پەرەپێدانی ئەم پڕۆژەیە دەکات، کە پشت بە رۆمانەکەی خۆی دەبەستێت و ساڵی 2022 بڵاویکردەوە. 
 
چیرۆکی فیلمەکە لە سێ قۆناخدا روودەدەن، یەکەمیان لە 1988 روودەدەن؛ پێش رووداوەکانی فیلمی یەکەم، دوەەمیان لە 1995 روودەدەن، راستەوخۆ دوای رووداوەکانی بەشی یەکەمە و سێیەمیان لە 2000ـە و بەدواداچوونێکی نوێ بۆ دۆسییەکان.
 
دیکاپریۆ رۆڵی نیل ماکۆلی دەگێڕێت، ئەو دزە پیشەگەرەی کە لە فیلمی یەکەمدا رۆبێرت دی نیرۆ رۆڵەکەی بەرجەستە کردبوو. دیکاپریۆ، ئاماژەی بەوە داوە، جیاوازیی کاتەکان و گەڕانەوە بۆ رابردوو و داهاتوو، وایکردووە فیلمەکە لە چوارچێوەی لاساییکردنەوە دەربچێت و ببێتە "قەوارەیەکی بێوێنە".
 

فیلمی (Heat) لە 1995 بڵاوکرایەوە و بە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی ژانری تاوان لە مێژووی سینەمادا ناسێندراوە، تێیدا ململانێی نێوان رۆبێرت دی نیرۆ و ئاڵ پاچینۆ لە رۆڵی ئەفسەر ڤینسێنت هانا، بووە دیمەنێکی مێژوویی.

دیکاپریۆ دان بەوەدا دەنێت، فیلمی یەکەم "باشترین فیلمی تاوانە لە ژیانمدا دیبێتم"، بەڵام لەو بڕوایەدایە ئەم بەشە نوێیە دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و ئەزموونێکی جیاواز پێشکێشی بینەران بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەخشینی میدالیای زێڕین بە سیلڤێستەر ستالۆن لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە. وێنە؛ AFP

دۆناڵد ترەمپ میدالیای رێزلێنانی بەخشییە سیلڤێستەر ستالۆن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە کۆشکی سپی، میدالیای رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک هونەرمەندی دیار، لەنێویاندا سیلڤێستەر ستالۆن، ئەستێرەی بەناوبانگی فیلمەکانی ئەکشن. ترەمپ خەڵاتکراوانی ئەمساڵی بە "بەتواناترین و ناودارترین" ناساند.