بەهۆی نەخۆشییەوە جەستن بیبەر گەشتە هونەرییەکەی دوادەخات

08-06-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن جەستن بیبەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جەستن بیبەر، گۆرانیبێژی کەنەدی، گەشتە هونەرییەکەی دوادەخات، هۆکارەکەشی بۆ خراپی باری تەندروستیی گەڕاندووەتەوە.
 
بیبەر، بەهۆی پۆستێکی لە هەژماری تایبەتی لە ئینستگرام کە ئەمڕۆ چوارشەممە 8-6-2022 بڵاویکردووەتەوە، هۆگرانی تووشی دڵەڕواکێ کردووە، تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەهۆی نەخۆشکەوتنی گەشتە هونەرییەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە.
 
ئەو گۆرانیبێژە، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تا دێت باری تەندروستیی خراپتر دەبێت و پزیشک داوای لێکردووە پشوو بدات، بەڵام ئەو گۆرانیبێژە هیچ زانیارییەکی لەبارەی جۆری نەخۆشییەکەی ئاشکرا نەکردووە.
 
بیبەر، لە پۆستەکەیدا دەڵێت: "بڕوا بە خۆم ناکەم ئەوە دەڵێم.. هەموو شتێکم کرد بۆ ئەوەی باشتر ببم، بەڵام تا دێت نەخۆشییەکەم خراپتر دەبێت، دڵشکاوم چونکە ناچارم ئەو ژمارە نمایشە کەمەی داهاتووم دوابخەم.. بۆ هەموو هەوادارانم، زۆر خۆشم دەوێن، پشوو دەدەم و باشتر دەبم!".
 
بەهۆی بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 2020، بیبەر کۆنسێرتی بەشێک لە گەشتە هونەرییەکانی لە تۆرێنتۆ و واشنتن دواخست، ئەمجارەش بەهۆی نەخۆشکەوتنی وەک خۆی باسی دەکات بۆ کاتێکی دیکە دوایان دەخات.
 
بڕیاربوو کۆنسێرتەکان لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە تۆرێنتۆ بەڕێوەبچن و رۆژی هەینیش لە واشنتن بەڕێوەبچێت.
 
کۆمپانیای 'Bieber's Justice Tour' لە بەیاننامەیەکەدا رایگەیاندووە، سێ کۆنسێرتی گەشتە هونەرییەکە دواخراون، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی کۆنسێرتەکانی نیویۆرک لە 13 و 14 ئەم مانگە و کۆنسێرتەکانی دیکەی لەم مانگەدا لە ئەمریکا نەخراوەتەڕوو.
 
جەستن بیبەر، لە 1-3-1994 لە کەنەدا لە دایکبووە، سکۆتەر براون بەڕێوەبەری تۆمارکردنی ئەمریکی توانی بەهرەکەی بدۆزێتەوە و بە جیهانی بناسێنێت، لە 2008 گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای 'RBMG Records' واژۆ کرد، لە 2009 یەکەم بەرهەمی بەناوی 'My World' بڵاوکردەوە و ناوبانگی بەدەستهێنا.
 
لە 2015 بەرهەمێکی گۆرانیی بەناوی 'Where Are Ü Now' بڵاوکردەوە و بەهۆیەوە خەڵاتی گرامی بۆ باشترین سەما و تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بەدەستهێنا.
 
ئەو هونەرمەندە پێنجەمین ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی 'Changes' لە 2020 بڵاوکردەوە و بۆ یەکەمجار بەرهەمێکی لە ئاستی بەریتانیا و ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی ئەلبوومە پڕفرۆشەکاندا هات.
 
بیبەر، یەکێک لە پڕفرۆشتین هونەرمەندانی جیهانە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی فرۆشراون، خاوەنی دوو خەلاتی گرامی، یەک گرامی لاتینی، دوو خەڵاتی بریت، 26 خەڵاتی میوزیکیی بیلبۆرد، 18 خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی و 21 خەڵاتی ئێم تی ڤی ئەوروپایە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوبادی جەلیزادە. هەولێر. وێنە؛ رووداو

قوبادی جەلیزادە: ژیریی دەستکرد مرۆڤ دەکات بە ئامێرێکی بێ گیان

قوبادی جەلیزادە، شاعیری ناسراوی کورد هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر دنیای ئەدەب و هونەر و رایدەگەیێنێت، ژیریی دەستکرد هەموو جوانییەک لە ناخی مرۆڤ دەستێنێتەوە و مرۆڤ دەکاتە ئامێر.