جیابوونەوەی جۆرج کلۆنی لە ئەمەل کلۆنی باجەکەی 300 ملیۆن دۆلار دەبێت

09-03-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن جۆرج کلۆنی ئەمەل کلۆنی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیاکانی ئەمریکا باس لە ئەگەری جیابوونەوەی جۆرج کلۆنی، ئەکتەری ئەمریکی و هاوژینەکەی ئەمەل کلۆنی، پارێزەری بەریتانی بە رەچەڵەک لوبنانی دەکەن، ئەگەر ئەمەش رووبدات باجەکەی بۆ جۆرج کلۆنی قوڕس دەبێت.
 
ماوەی 11 ساڵە ئەو دوو هاوژینە ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە، بەردەوام پێکەوە وەک دوو هاوژینی بەختەوەر دەردەکەون. کلۆنی بەهۆی رۆڵگێڕان لە نمایشێکی شانۆیی لە برۆدەوەی نیویۆرک دەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەو شارە بمێنێتەوە، لەبەرامبەردا هاوژینەکەی ئەمەل علمەدین دەیەوێت لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا کاربکات.
 
گوایە تاوەکو ئێستا ئەو دوو هاوژینە نەگیشتوونەتە رێکەوتن و لە ئەگەری جیابوونەوەیان، دەبێت جۆرج کلۆنی بڕی 300 ملیۆن دۆلار لە سامانەکەی ببەخشێتە هاوژینەکەی.
 
ئەو دوو هاوژینە دوو منداڵی تەمەن حەوت ساڵیان هەیە و ئێستا لەگەڵ دایکیان لە بەریتانیا دەژین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.