رووداو دیجیتاڵ
رێوی تەمۆ، هونەرمەندی کورد، نوێترین بەرهەمی بەناوی "ناز و دەلال" بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە کە لە تێکست و ئاوازی سەیدایێ تیرێژ، شاعیری ناسراوی کوردە.
رێوی تەمۆ نیشتەجێی ئەڵمانیایە و بە رووداوی راگەیاند، بە تایبەتی بۆ کلیپکردنی ئەم بەرهەمە نوێیەی گەڕاوەتەوە کوردستان، چونکە ناوەڕۆکی گۆرانییەکە باسی کوردستان و پێشمەرگە دەکات و ویستوویەتی لە کوردستاندا وێنەی بگرێت.
تەمۆ دەیویست لە رێگەی کلیپەکەیەوە مێژوو و سرووشتی جوانی کوردستان نیشان بدات، بۆ ئەم مەبەستەش هەولێری پایتەخت و هاوینەهەواری بێخاڵی بۆ تۆمارکردنی دیمەنەکانی هەڵبژاردووە.
کاری میکس و ماستەرینگی گۆرانییەکە لەلایەن میلاد ئومەرییەوە کراوە و ڤیدیۆکلیپەکەش لە دەرهێنانی رەزا میدییە.
رێوی تەمۆ لە کلیپەکەدا بە جلی کوردییەوە دەردەکەوێت و لە دیمەنێکدا ئاڵای کوردستانی بەدەستەوەیە و دەچێتە نێو خەڵک بە وێنە بیرەوەرییان لەگەڵدا تۆمار دەکات.
هونەرمەند رێوی تەمۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە خانەوادەیەکی هونەریدا گەورە بووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ