شەهرام نازری کۆنسێرتەکانی لە ئێران هەڵوەشاندەوە

14-01-2020
هیوا سەڵاح
A+ A-

رووداو- هەولێر

شەهرام نازری، هونەرمەندی ناوداری رۆژهەڵاتی کوردستان، وەکو نیگەرانییەک بۆ خستنەخوارەوەی فرۆکەی ئۆکراینا لە ئێران، هەموو کۆنسێرتەکانی لەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.


لەمبارەیەوە فەرزاد شاسواری ئەندامی گرووپی میوزیکی شەهرام نازری بە رووداوی راگەیاند "شەهرام نازری وەکو هاوسۆزییەک لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی نێو فرۆکە ئۆکرایناکە، بڕیاریدا هەموو کۆنسێرتەکانی لە ئێران هەڵوەشێنێتەوە".

شەهرام نازری لەبارەی قوربانیانی فرۆکە ئۆکرایناکە رایگەیاندووە" ئەم رووداوە دڵهەژێنە زۆر غەمبارو دڵتەنگی کردووم، بۆیە کۆنسێرتەکانم لە تاران و ئەسفەهان هەڵوەشاندەوەو هیچ کاتێکی دیکەشم بۆ کۆنسێرتەکان داهاتووم دیاری نەکردووە، چاوەڕێ دەکەم بارودۆخەکە باش بێتەوە ئینجا بڕیار لە سەر رۆژی کۆنسێرتەکان دەدەم".

شەهرام نازری ساڵی  1950 لە کرماشان لەنێو بنەماڵەیەکی هونەریدا لە دایکبووە.  لەتەمەنی 9 ساڵیدا یەکەم بەرنامەی هونەری خۆی لەرادیۆی کرماشان بەئامێری تار پێشکەش کردووە. نازری لەتەمەنی 11 ساڵی لەرادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران چەند بەرنامەیەکی هونەری بەڕێوەدەبات، چەندین ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوەو سەتان کۆنسێرتی لە ئێران و جیهان پێشکەشکردووە، دەیان خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.