بڵند محەممەد نووسەر و رۆژنامەڤان کۆچی دواییکرد

14-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن بڵند محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڵند محەممەد، نووسەر، چیرۆکنووس و رۆژنامەڤان، لە تەمەنی 57 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.
 
عیسمەت محەممەد بەدەل، نووسەر و هاوڕێی کۆچکردوو، رایگەیاند، بڵند محەممەد نووسەرێکی لێهاتوو بوو و بەداخەوە بەربەیانی ئەمرۆ دووشەممە 14ـی تەممووزی 2025 کۆچی دواییکرد. گوتیشی، کۆچکردوو رەبۆی هەبوو و هەر ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا لە سێمێل بە خاک سپێردرا.
 
لقی دهۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پەیامێکی هاوخەمیی و سەرخۆشیی بۆ کۆچی دوایی بڵند محەممەد بڵاوکردەوە، تێیدا سەرخۆشی لە ماڵباتی نووسەر کراوە.
 
بڵند محەممەد، لە 1968 لە دهۆک لەدایکبووە، دبلۆمی لە زمانی کوردی هەیە، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بە نووسین کردووە و دەستپێکی نووسینی شیعر بووە. بەهۆی خەباتی سیاسی لە 1985 لە تەمەنی نەوجەوانیدا دەستگیرکراوە و 10 ساڵ لە زیندانی ئەبو غرێب ماوەتەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە