ئەلیسا بۆ نەورۆز لە هەولێر کۆنسێرتێک سازدەکات

15-02-2020
هیوا سەڵاح
A+ A-

رووداو- هەولێر
ئەلیسا، خانمە هونەرمەندی ناوداری لوبنانی، بەنیازە لە رۆژی 20ی ئادار لە شاری هەولێر کۆنسێرتێکی مەزن سازبکات.


ئەم خانمە هونەرمەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا پۆستێکی کردووەو دەڵێت "لە رۆژی 20ی ئادار لە هەولێر کۆنسێرتێک سازدەکەم"،ئەلیسا چەند ساڵێک لەمەوبەر لە هەولێر کۆنسێرتێکی دیکەی سازکردبوو دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.

ئەلیسا، ناوی تەواوی ئەلیسار زەکەریا خورییە لەساڵی 1971،لە لوبنان لەدایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی لوبنانی، هەمیشە بەرھەمەکانی ئەلیسا پڕفرۆشترین بوونە و لەساڵانی 2005، 2006، 2009، وە 2010لەنێو گۆرانیبێژانی مێینەی عەرەب ئەلبوومەکانی پڕفرۆشترین بووە. تاوەکو ئێستا ئەلبوومەکانی زیاتر لە 30 ملیۆن دانەیان لێفرۆشراوە.ئەلیسا بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین ھونەرمەندەکانی لوبنانیش دادەنرێت، کە سامانەکەی بەزیاتر لە 41 ملیۆن دۆلار خەملێنراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.