رووداو دیجیتاڵ
"ئاخ" نوێترین بەرهەمی شیعریی شاعیر بورهان زێبارییە، بە ریتمێکی میوزیکی، دەقەکەی پێشکێشکردووە و دەڵێت، پەیامی شاعیرانی کلاسیکی کوردی، بۆ نەوەی نوێ هەیە.
بورهان زێباری، بە رووداوی راگەیاند، "ئاخ" ئاهێکە بۆ خاک و مژارێکی رەخنەیی کۆمەڵایەتیی هەیە و بۆ پیرۆز راگرتنی پیرۆزییەکانی کوردە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە هۆنراوەکەیدا، ژمارەیەک شاعیری کلاسیکی کورد کە لە ژیاندا نەماون، پەیامیان بۆ نەوەی نوێ هەیە و ئەو پەیامەکە دەگەیێنێت.
"ئاخ" بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ لە کەناڵی تایبەتیی بورهان زێباری لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، بیرهات جیهاد دەرهێنەریەتی. جێگر ئەنەس دابەشکردنی میوزیک و ئومێد راهرۆ میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
شاعیر لە هۆنراوەکەیدا ئاماژە بە ناوی ژمارەیەک شاعیری کورد دەکات، لەوانەش: فەقێ تەیران، ئەحمەدی خانی، مەلای جزیزی، ئەحمەد ناڵبەند، قانیع، هێمن، ئەحمەد موختار جاف، سەیدایێ تیرێژ و جگەرخوین.
بورهان زێباری، زۆربەی بەرهەمە شیعرییەکانی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکاتەوە و میوزیکئامێزن، ناوەڕۆکیان زیاتر نەتەوەیی و رەخنەیین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ