بەڵگەفیلمێک لەبارەی کانیێ وێست بڵاودەکرێتەوە

17-01-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن کانیێ وێست
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی نێتفلێکس، بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیان و هونەری کانیێ وێست، راپەری ئەمریکی، بڵاودەکاتەوە و بڕیارە ئەم بەرهەمە لە یەکێک لە فیستیڤاڵە سینەماییەکانی ئەمریکاش پیشانبدرێت.


ئەم بەرهەمە بەناوی 'jeen-yuhs: A Kanye Trilogy'یە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سەنداس لە ئەمریکا بەشدار دەبێت کە لە 20-30 ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت. 

ماوەی ئەم بەرهەمە چوار کاژێر و 30 خولەکە و لە 16-2-2022 بە سێ بەش لە نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە و لە 10 هەمان مانگ لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشدەکرێت.

بەڵگەفیلمەکە چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی وێستگە جیا جیاکانی ژیان و کارە هونەرییەکانی ئەو راپەر و دیزاینەرە لەخۆدەگرێت، تاوەکو دەگاتە قۆناخی بەناوبانگبوونی.

کانیێ وێست، لە 8-7-1977 لە ئەمریکا لە دایکبووە، راپەر و دیزاینەری جلوبەرگە، زیاتر لە 21 ملیۆن ئەلبوومی چاپکراو و 100 ملیۆن کۆپی دیجیتاڵی لە بەرهەمەکانی فرۆشراون و براوەی چەندین خەڵاتی میوزیکییە، لەوانە 22 خەڵاتی گرامی.

دەستپێکی کاری هونەریی لە بواری میوزیکدا لە رێگەی بەرهەمهێنان بووە و لە 2001 لەرێگەی گۆرانی 'BluePrint' بەناوبانگ بوو کە بۆ جەی زەی، راپەری ئەمریکی ئامادەی کردبوو.

لە 2004 یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی 'The College Dropout' بڵاوکردەوە، لە 2005 ئەلبوومی 'Late Registration' و لە 2007 ئەلبوومی 'Graduation' بڵاوکردەوە، لە 2013 لە رێگەی شەشەم ئەلبوومی بەناوی 'Yeezus' ناوبانگییەکی جیهانی بەدەستهێنا.

لە 2020 خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەربژێرکرد و لێدوانەکانی لە کاتی بانگەشی هەڵبژاردندا هاوژینەکەی کیم کارداشیانی توڕەکرد و جیابوونەوەیانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.