دوای 900 ساڵ فەرەنسا تابلۆی 'بایۆ' دەنێرێتە بەریتانیا

17-08-2025
پەسار فایەق
تابلۆی بەناوبانگی "بایۆ"
تابلۆی بەناوبانگی "بایۆ"
نیشانەکردن بایۆ بایۆمەتری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فەرەنسا خۆی ئامادە دەکات بۆ گواستنەوە و نمایشکردنی تابلۆی بەناوبانگی "بایۆ" لە بەریتانیا، کە ئەمە یەکەمجارە لە ماوەی نزیکەی 900 ساڵدا روودەدات. بڕیارە شاکارە مێژووییەکە لە ئەیلوولی 2026ـەوە لە مۆزەخانەی بەریتانیا نمایش بکرێت، وەک بەشێک لە ئاهەنگەکانی یادی هەزار ساڵەی لەدایکبوونی ویلیامی یەکەم.
 
تابلۆکە لە جیهاندا ناوبانگێکی زۆری هەیە، ئەوەندە درێژە کە زیاتر لە خولەک و نیوێک پێویستە بۆ ئەوەی بە تەواوی بە دەوریدا تێپەڕیت. ئەو پارچە قوماشە کە وێنەی لەسەر نەخشێندراوە، رووداوەکانی پێش داگیرکردنی ئینگلتەرا لەلایەن ویلیامی یەکەم لە 1066ـدا نیشان دەدات.
 
پێشبینی دەکرێت کارە هونەرییەکە لەسەر داوای قەشە ئۆدۆی بایۆ دروستکرابێت و لە چەندین شوێنی جیاوازی فەرەنسا نمایشکراوە، دواترینیان مۆزەخانەی "بایۆ" بووە لە نۆرماندی.
 
درێژیی شاکارەکە نزیکەی 70 مەتر و بەرزییەکەی 50 سانتیمەترە، لە راستیدا تابلۆیەکی چنین نییە، بەڵکو چنراوێکی خورییە لەسەر کەتان. ماوەیەکی کەم دوای ساڵی 1066 دروستکراوە و لە 58 دیمەنی زیندوودا، چیرۆکی رووداوەکانی پێش شەڕی هاستینگس و سەرکەوتنی نۆرمانەکان دەگێڕێتەوە. 
 
ئانتوان ڤێرنی، سەرپەرشتیاری مۆزەخانەی "بایۆ"، دەڵێت: لەبارەی مەترسییەکانی گواستنەوەی کارە هونەرییەکە. روونی کردەوە، دوو مەترسیی سەرەکی لەسەر بەرهەمەکە هەن، یەکەمیان دەستکاریکردنی و دووەمیان بەرکەوتنیەتی بە تیشکی رووناکی.
 

مۆزەخانەکە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە، لە 31ـی ئابی 2025 دادەخرێت و نۆژەنکردنەوەی دوو ساڵ دەخایەنێت. 
 

کاتێک تابلۆکە لە 2027 دەگەڕێتەوە بۆ نۆرماندی، بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا لەسەر یەک رووی لار بە درێژایی 70 مەتر نمایش دەکرێت. ڤێرنی دەڵێت: "بۆ یەکجار، کارە هونەرییەکە خۆی لەگەڵ بیناکەدا ناگونجێنێت، بەڵکو تەلارسازییەکە خۆی لەگەڵ کارەکەدا دەگونجێنێت."
 

لە بەرامبەردا، مۆزەخانەی بەریتانیش گەنجینەکانی کۆلێکشنى "سەتن هوو" کە پاشماوەی کەشتییەکی ئەنگلۆ-ساکسۆنیی سەدەی حەوتە، بەشێوەیەکی کاتی بە مۆزەخانەکانی نۆرماندی دەدات. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی - کەنەدی

پزیشکێک بەهۆی مردنی ئەستێرەیەکی (Friends) زیندانیکرا و سێی دیکەش دادگەیی دەکرێن

پزیشکێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ماددەی 'کیتامین'ـی بۆ ماتیۆ پێری، ئەستێرەی زنجیرەی (Friends) دابینکردبوو، سزای 30 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا؛ بەمەش بووە یەکەم کەس لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەکتەرە سزا بدرێت.