کەیت وێنسڵێت دەبێتە دەرهێنەر

18-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن کەیت وێنسڵێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەیت وێنسڵێت، ئەکتەری بەریتانی، روو لە کاری دەرهێنان دەکات و یەکەم فیلمی لەم بوارە بەنای "Goodbye Jun"ـە.
 
فیلمەکە درامایەکی خێزانیی هاوچەرخە، رووداوەکانی لە ئینگلتەڕا روودەدەن و باس لە ژمارەیەک خوشک و برا دەکات کە دوای دوورکەوتنەوەیان، دووبارە بە یەک شادەبنەوە و هەوڵی ئەوە دەدەن پەیوەندیی خێزانیان بەهێز بکەن.
 
جگە لە کاری دەرهێنان، وێنسڵێت، رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت و یەکێک لە بەرهەمهێنەرانیەتی.
 
فیلمەکە لەلایەن نێتفلێکس بەرهەم دەهێندرێت و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا لە بەریتانیا وێنەگرتنی دەستپێبکات. 
 
کەیت وێنسڵێت، لە 1975 لە بەریتانیا لەدایکبووە، لەرێگەی فیلمی سینەمایی "تایتانیک"ـەوە ناوبانگی پەیداکرد و بووە ناوێکی درەوشاوە لە سینەمای هۆلیوود و جیهاندا. تاوەکو ئێستا لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی.
 
وێنسڵێت، توانی ریکۆردی بچووکترین ئەکتەر تۆمار بکات کە پێنج جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار بەربژێر بکرێت و جگە لە فیلم، لە چەندین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و وەک گۆرانیبێژێک چەند بەرهەمێکی بڵاوکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیوب عەلی میوانی بووڵتەنی کاژێر 08:00ی رووداو بوو

ئەیوب عەلی و گارە سازکار بەرهەمێکی نوێیان بە ناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە

هونەرمەند ئەیوب عەلی لەگەڵ هونەرمەند گارە سازکار نوێترین بەرهەمی خۆیان بەناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە. ئەیوب عەلی دەڵێت، تێکستەکەی سادەیە بۆ ئەوەی منداڵان لەبەری بکەن و هەستی نەتەوەییان لا دروستبێت.