ئاوازی 40 گۆرانیی ناسر رەزازی بە نۆتە بڵاودەکرێنەوە

18-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن ناسر رەزازی هێمن سوڵتانپوور
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

"تاسەبار" دووەم کتێبە لە زنجیرە کتێبی "ئەستێرەکان"، لە نووسینی هێمن سوڵتانپوور، تێیدا ئاوازی 40 گۆرانیی هونەرمەند ناسر رەزازی بە نۆتە ئامادەکراون.
 
هێمن سوڵتانپوور، ژەنیاری ئامێری ڤایۆلین، بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی کەمی کتێبی نۆتەی کوردی و نەبوونی هیچ پەرتووکێکی تایبەت بە نۆتەی گۆرانییەکانی هونەرمەند ناسر رەزازری، "تاسەبار" ئامادەکراوە. 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ناسر رەزازی یەکێکە لە مامۆستا پایەبەرزەکانی میوزیکی کوردییە، تاکو ئێستا نۆتەی گۆرانییەکانی بە فەرەمی نەنووسراوەنەتەوە. 
 
سوڵتانپوور، روونیشیکردەوە، لە کتێبی "تاسەبار"، نوتەکان بێ هیچ گۆڕانکارییەک نووسراونەتەوە، بۆ فێرخوازانی ئامێری ڤایۆلێنە، ئەو کەسانە دەتوانن بە کاری بێنن کە چەند ساڵێکە ژەنیاری ئەو ئامێرەن.
 
کتێبەکە 89 لاپەڕەیە و تەنیا نۆتەیە، ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی شوباتی 2025 لە رێوڕەسمێکدا لە مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
 
هێمن سوڵتانپوور، پێشتر نۆتەی بۆ ئاوازی بەشێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند حەسەن زیرەک و هونەرمەند محەممەد ماملێ داناوە، بەنیازە لە ماوەی داهاتوودا دوو کتێبی دیکەی تایبەت بە دانانی نۆتە بۆ ئاوازی هونەرمەندانی دیکە بڵاوبکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.