رووداو- هەولێر
كچە گۆرانیبێژی كورد مۆنیكا زاهیر رایگەیاند واز لە گۆرانیگوتن دێنێ و ژیانێكی نوێ دەستپێدەكات.
مۆنیكا زاهیر لە رێگەی (رووداو)ەوە هەواڵی وازهێنانی خۆی لە گۆرانیگوتن بڵاودەكاتەوە و دەڵێت "دەمێكە بیر لەوە دەكەمەوە واز لە گۆرانیگوتن بێنم و ژیانێكی نوێ دەستپێبكەم، دواجاریش بڕیارم دا واز بێنم و پەشیمانیش نیم لەو چەند گۆرانییەی تۆمارم كردوون".
مۆنیكا هۆكاری وازهێنانەكەی روونكردەوە و گوتی "هەموو كەسێك هۆكارێكی هەیە بۆ ئەوەی واز لە پیشەیەك یان لە هونەرەكەی بێنێ، منیش بەهۆی ئەوەی شووم كردووە، پێم باش بوو واز لە گۆرانیگوتن بێنم و ژیانێكی تازە هەڵبژێرم".
مۆنیكا خوشكی گۆرانیبێژ لۆكە زاهیرە و یەكێك بوو لە قوتابییەكانی ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ