بەشی نوێی 'Captain America' فیلمی پڕداهاتی کۆریای باشوورە

20-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Captain America
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلمی "Captain America: Brave New World" لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە کۆریای باشوور، لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتەیە لەو وڵاتەدا.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی "Captain America"یە، داهاتی لە کۆریای باشوور چوار ملیۆن دۆلارە، بەمەش دەکاتە 62.2٪ داهاتی پشووی هەفتەی داهاتی فیلمەکان لە سینەماکانی کۆریای باشوور، کۆی گشتی داهاتی فیلمەکان لە یەکە هەفتەدا پێنج ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
 
پێشبینی دەکرا کۆی داهاتی فیلمەکە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا بگاتە 100 ملیۆن دۆلار، دوای ئەوەی تەنیا لە چوار رۆژدا داهاتی گەیشتە 90 ملیۆن دۆلار، بەمەش وەک بەهێزترین دەستپێک بۆ پێشاندانی فیلم لە 2025ـدا هەژمار دەکرێت.
 
پێشاندانی تایبەتی "Brave New World" لە 12ـی شوباتی 2025 لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەچوو. ئەنتۆنی ماکی و هاریسن فۆرد، دوو ئەکتەری دیاری بەشداربووی فیلمەکەن و لە پێشاندانی تایبەتیی ئامادەبوون.
 
ماکی، پێشتر رایگەیاندبوو، ئەزموونی شانۆیی، هاوکاری بووە لەوەی رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا بگێڕێت.
 

پێشاندانی فیلمەکە لە سینەماکانی ئەمریکا لە 14ـی شوباتی 2025 دەستیپێکرد و دواتریش لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا.
 
کۆی داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 204 ملیۆن و 611 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 106 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بووە، 98 ملیۆن و 270 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهان بووە.
 

یەکەم بەشی زنجیرە فیلمەکە بەناوی "Captain America" لە 1990 بەرهەمهێنرا، دووەم بەشی بەناوی "Captain America: The First Avenger" لە 2011 بەرهەمهێنرا، سێیەم بەشی بەناوی "Captain America: The Winter Soldier" لە 2014 و چوارەم بەشی بەناوی "Captain America: Civil War" لە 2016 بڵاوکرانەوە.
 
کارەکتەری کاپتن ئەمریکا، لە چەندین بەرهەمی دیکەی تەلەڤزیۆنی، سینەمایی و ئەنیمەیشندا بەکارهێنراوە، سەرەتای دەرکەوتنیشی بۆ چیرۆکە وێنەییەکان دەگەڕێتەوە کە بە "کۆمێکس" دەناسرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.