دووەمین ‎نمایشی جلوبەرگی هەولێر بەڕێوەدەچێت

20-05-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن نمایشی جلوبەرگی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دووەمین ‎نمایشی جلوبەرگی هەولێر سازدەکرێت، تێیدا 25 نمایشکاری جلوبەرگی لە کوردستان و دەرەوە بەشدارن و 25 کەس وەک خۆبەخش کاری بۆ دەکەن.
 
محەممەد حەمەدەمین، خاوەن و بەڕێوەبەری چالاکییەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەر دیزاینەر و براندێک نۆ دیزاین دەخاتەڕوو و بە گشتی 11 دیزاینەر و براند، لە دووەمین نمایشی جلوبەرگی هەولێر بەشدارن. گوتیشی، جلوبەرگی کوردی، کلاسیک، ویدینگ و عەرەبی دەخرێنەڕوو.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یۆموشکا خەڵکی سووریایە و شاجوانی سوپەر گڵۆبی دوبەی لە 2019 و شاجوانی جلوبەرگی نەتەوەیی بووە لە دوبەی، وەک ئەکتەریش لە چەند بەرهەمێکدا رۆڵیگێڕاوە، لەم چالاکییەدا وەک سەرپەرشتیاری مۆدێل و ستەیج بەشدارە. گوتیشی، لە نمایشەکەدا دیزاینەرێکی رووسی بەشدارە کە جلوبەرگی کوردی دیزاین دەکات.
 
بەڕێوەبەری ‎نمایشی جلوبەرگی هەولێر روونیکردەوە، لە چالاکییەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و 350 کەس وەک میوانی تایبەت لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان ئامادە دەبن.
 
چالاکییەکە کاژێر حەوتی ئێوارەی یەکشەممە 21ـی ئایاری 2023 لە هەولێر سازدەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی - کەنەدی

پزیشکێک بەهۆی مردنی ئەستێرەیەکی (Friends) زیندانیکرا و سێی دیکەش دادگەیی دەکرێن

پزیشکێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ماددەی 'کیتامین'ـی بۆ ماتیۆ پێری، ئەستێرەی زنجیرەی (Friends) دابینکردبوو، سزای 30 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا؛ بەمەش بووە یەکەم کەس لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەکتەرە سزا بدرێت.