سێزدەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن بەڕێوەدەچێت

21-09-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سێزدەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن (LKFF) بەڕێوەدەچێت، تێیدا ئەو فیلمە کوردییانە پێشاندەدرێن کە لە 2021 و 2022 بەرهەمهاتوون، بەتایبەت ئەو فیلمانەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دەرفەتی بڵاوکردنەوەیان پێنەدرا.
 
فیستیڤاڵەکە لە 23-30 ئەیلوولی 2022 لە لەندەنی بەریتانیا بەڕێوەدەچیت و ئامادەبووان دەتوانن لەرێگەی بلیتەوە فیلمە کوردییەکان ببینن و لە نزیکەوە چاویان بە ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمەکان بکەوێت، لە دوایین رۆژیشیدا رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوەدەچێت.
 
شلێر مەردۆخی، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکەم خولی فیستیڤاڵ بەر لە 21 ساڵ دەستیپێکرد و بەهۆکاری جیاواز چەند ساڵێک بەڕێوە نەچووە و ئەمساڵ سێزدەمین خولی بەڕێوەدەچێت و لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
 
چالاکییەکانی فیستیڤاڵ لە سینەما ریۆ، ڤیو و پرنس چارلیس لە لەندن بەڕێوەدەچن.
 
لە خولی ئەمساڵدا 31 فیلم بەشدارن، لەوانە 15 فیلمی بڵند و 16 کورتەفیلم، لەم دوو بەشەدا، بەشێک لە فیلمەکان بەڵگەنامەیین و لیژنەی دادوەری فیستیڤاڵ، حەوت خەڵات لە حەوت بواردا دەبەخشێت.
 
خەڵاتەکان بریتین لە خەڵاتی رۆژەزێڕ بۆ باشترین فیلمی سینەمایی، خەڵاتی مەمەد ئاسکۆی بۆ باشترین بەڵگەفیلم، خەڵاتی یڵماز گونای بۆ باشترین کورتەفیلم، خەڵاتی تەها کەریمی بۆ باشترین بەڵگەفیلمی کور، خەڵاتی تایبەتی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو.
 
لە نێو فیستیڤاڵدا دوو پانێل بەڕێوەدەچن، پانێلی یەکەم لەبارەی مێژووی سینەمای کوردی و ئاستەنگەکانیەتی و پانێڵی دووەم لەبارەی ژن لە سینەمای کوردیدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێوەکار دڵشاد محەممەدی، بەشداربووی پێشانگەی (ئافرەت)

لە بۆکان بەرهەمی 40 وێنەکێش و دیزاینەر لە پێشانگەیکەدا خرانەڕوو

لە بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشانگەی شێوەکاریی (ئافرەت) کرایەوە، تێیدا 40 شێوەکار و دیزاینەری شارەکە بەشدارییان کردووە و بە بەرهەمەکانیان گوزارشت لە کولتوور، ئەدەب و دابونەریتی کوردی دەکەن.