رووداو دیجیتاڵ
گرووپی هونەری دیلانی سەر لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بارسێلۆنا بە چەند تابلۆیەکی سەماکردن بەشداربوو و توانی خەڵاتی دووەمی فیستیڤاڵەکە بەدەست بێنێت.
شەهاب مووسازادە، سەرۆکی گرووپی هونەری دیلان، بە رووداوی راگەیاند، لە نیو 18 گرووپی سەما و هەڵپەڕکێدا توانیان خەڵاتی دووەمی فیستیڤاڵەکە بەدەست بێنن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێمە تاکە گرووپی کوردی بەشداربووی فیستیڤاڵەکە بووین و ئەو سەرکەوتنە رۆشنبیری و هونەرییە زەنگینە کوردییە، پیشکێش بە تەواوی گەلەکەمان دەکەین".
ئەو گرووپە هەڵپەڕکێیە کوردییەم شەوی رابردوو 21-6-2022 لە بارسێلۆنای ئیسپانیا، نمایشە هونەرییەکانیان پێشکیشکرد و لەلایەن ئامادەبووانی فیستیڤاڵەوە پیشوازی لێکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ