رێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابییان لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر بڵاوکرایەوە

23-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر، وادە و مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابییان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 بڵاوکردەوە. خوێندکاران دەتوانن بۆ بەشەکانی میوزیک، شێوەکاری و شانۆ داواکاری پێشکێش بکەن.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمیی پەیمانگەکە کە کۆپییەکی بۆ رووداو نێردراوە، پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتن رۆژی یەکشەممە 3 تاوەکو 31-08-2025 بەردەستە بۆ داواکردن. دوای وەرگرتنی فۆرم، تاقیکردنەوەی چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنی بەهرە لە رۆژی یەکشەممە 7ـی ئەیلوولی 2025 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
پەیمانگەکە چەند مەرجێکی سەرەکیی بۆ پێشکەشکاران دیاریکردووە، لەوانە: ئامادەبوونی سەرپەرشتیار لە کاتی وەرگرتنی فۆرمدا، پێویستە باوک یان دایکی قوتابی بێت. هەروەها دەبێت خوازیار بەڵگەنامەی فەرمی پێشکێش بکات، لەوانەش کارتی نمرەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیی لابێت کە باوەڕپێکراو بێت و مۆری قوتابخانەکەی لەسەر بێت. هەروەها پێویستە کارتی زانیاری یان ناسنامەی باری شارستانیی باوەڕپێکراوی پێ بێت.
 
پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر لە 1992 دامەزراوە، یەکێک لە ناوەندە ئەکادیمی و هونەرییەکانی هەرێمی کوردستانە. لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا، سەتان هونەرمەندی دیاری لە بوارەکانی میوزیک، شانۆ، شێوەکاری و سینەمادا پێگەیاندووە.
 
تاقیکردنەوەی وەرگرتن لەم پەیمانگەیە، تەنیا پشت بە نمرەی خوێندکار نابەستێت، بەڵکو ئاستی بەهرە، توانای هونەری و ئارەزووی خوازیاران لە بوارە جیاوازەکاندا هەڵدەسەنگێنێت. پەیمانگەکە ساڵانە دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی وەردەگرێت و بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە شێوەیەکی ئەکادیمی و پراکتیکی ئامادەیان دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.