تابلۆیەکی دۆزراوەی پیکاسۆ دوای 80 ساڵ دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە

23-10-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن پابلۆ پیکاسۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تابلۆی (Bust of a Woman in a Flowery Hat)ـی دۆزراوەی پابلۆ پیکاسۆ، کە هاوبەشی ژیانی، دۆرا مار، نیشان دەدات، دوو رۆژ پێش زیادکردنە ئاشکراکە، لە خانەی زیادکردنی درووت لە پاریس خرایەڕوو.
 
تابلۆکە لە 1944 لەلایەن باپیرەی خاوەنی ئێستایەوە کڕدراوە و لەو کاتەوە نەخراوەتە بازاڕی هونەرەوە.
 
پۆرترێتەکە لە تەممووزی 1943 کێشراوە و وێنای دۆرا ماری فۆتۆگرافەر دەکات، کە لە 1936ـەوە سەرچاوەی دنیابینی هونەرمەندەکە بووە. دۆرا لە رێگەی شاعیر پۆل ئێلوارەوە بە پیکاسۆ ناسێندرا و هاوڕێی براسای و بریتۆن بوو.
 
ئاگنێس سێڤێستر-باربێ، شارەزای هونەری، دەڵێت: "ئەمە تابلۆیەکە خۆی قسە دەکات، تەنیا پێویستە سەیری بکەیت؛ پڕە لە دەربڕین و دەتوانیت هەموو بلیمەتییەکەی پیکاسۆ ببینیت، چونکە بە کەمترین ئامراز، کاتێک سەیری چاوەکان دەکەیت، بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە".
 
پیکاسۆ، یەکێک لە گرنگترین هونەرمەند و شێوەکارانی سەدەی رابردوو، یەکێکە لە گرانترین شێوەکارەکان کە کارەکانیان بەردەوام لە زیادکردنەکاندا فرۆشراون و چەندین تابلۆی بە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار فرۆشراون.
 
گرانترین کاری فرۆشراوی بریتییە لە (Version O) کە وێنەی ژنانی جەزائیرە و لە 2015 لە خانەی کریستیز لە نیویۆرک؛ بە 179 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
 
کریستۆف لوسیێن، بەڕێوەبەری زیادکردنەکە، نەیویست نرخێکی خەمڵێنراوی گشتی ئاشکرا بکات، بەڵام گرنگیی زۆری کۆکەرەوەکانی هونەری بۆ کڕینی تابلۆکە پشتڕاستکردەوە و گوتی: "هەموو جیهان گرنگی بەم کارە دەدات؛ لە هەموو پایتەختەکانی جیهان کە بازاڕێکی بەهێزی هونەرییان هەیە، لە ئەمریکاوە تا ئاسیا و بێگومان لە رێگەی هەموو بازاڕە گەورەکانی ئەوروپاوە، باسی لێوە دەکرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.