خەڵاتەکانی 16یەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ دابەشکران

24-11-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن 16یەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە 16یەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ، خەڵاتی بەشە جیاوازەکان دابەشکرا و فیلمە کوردییەکانی رۆژهەڵات و باکووری کوردستان زۆرترین خەڵاتی فێستیڤاڵەکەیان بەدەستهێنا.
 
رێوڕەسمەکە رۆژی شەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، تێیدا پێش دابەشکردنی خەڵاتەکان، پێنج کورتەفیلمی پێشاندران، دواتر براوەی خەڵاتەکان ئاشکرا کران.
 
خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی چیرۆکی بەخشرایە کورتەفیلمی (خەلیل) لە دەرهێنانی سەید پەیام حوسێنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
خەڵاتی رێزلێنانی تایبەت، بەخشرایە کورتەفیلمی (The Plain Sings) لە دەرهێنانی گیتا فەیزی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
 
لە بەشی فیلمە بەڵگەنامەییەکاندا، چیرۆکەکانی باکووری کوردستان سەرنجی لیژنەی دادوەرییان راکێشا، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم بەخشرایە فیلمی (Vartnis) لە دەرهێنانی جەلیل بادیکانلی و ئۆزلەم دیلەر. فیلمەکە باس لە کۆمەڵکوژییەکەی 3ـی تشرینی یەکەمی 1993 دەکات لە باکووری کوردستان کە لەلایەن سوپای تورکیاوە ئەنجامدراوە.
 
خەڵاتی لیژنەی دادوەری ئەو بەشە، بەخشرایە بەڵگەفیلمی (بیرا سوورێ) لە دەرهێنانی ئازاد ئاڵتای، کە چیرۆکی لە ئامەدی باکووری کوردستان دەخاتەڕوو.
 
خەڵاتی رێزلێنانی وەک پاڵپشتییەک بۆ بەرهەمی گەنجان، بەخشرایە کچە گەنجێکی خەڵکی سویسرا بەناوی سیلین بێسیلی.
 
ئەمساڵ دابەشکردنی خەڵاتەکان رۆژێک پێش کۆتاییهاتنی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو، لە دوایین رۆژی فێستیڤاڵدا کە رۆژی یەکشەممە 23ـی تشرینی دووەم بوو، بە پێشاندانی دوو بەڵگەفیلمی کۆتایی هات.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.