مانگی داهاتوو هاریسن فۆرد لە وەرزی دووەمی '1923' دەردەکەوێتەوە

26-01-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن زنجیرەی 1923 هاریسن فۆرد هێڵن مێرن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرهەمهێنەرانی زنجیرەی "1923" رایانگەیاند، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە 23ـی شوباتی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە.
 
بەهۆی سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە و پێشوازی بینەران، بڕیاری بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی درا، تێیدا هاریسن فۆرد، ئەکتەری ئەمریکی و هێڵن مێرن، ئەکتەری بەریتانی، رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕنەوە.
 
زنجیرەکە باس لە ماڵباتێکی ئەمریکی لە سەرەتای سەدەی بیستەم دەکات، لە وەرزی دووەمدا رووبەڕووی زستانێکی سارد و سەخت دەبێتەوە و هەڕەشەی ئەوەی لەسەر دەبێت، کێڵگەکەی لەدەست بدات. 
 
لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا، لە پاڵ چیرۆکی سەختی ژیان لەو سەردەمەدا، چیرۆکی خۆشەویستیش لەخۆدەگرێت، کارەکتەری ئەلیکسێندرا گەشتێک لە زەریای ئەتڵەسی دەستپێدەکات بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستەکەی سپێنسەر.  
 
هاریسن فۆرد، یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە، لە 13ـی تەمموزی 1942 لە ئەمریکا لە دایکبووە، داهاتی فیلمەکانی لە ئەمریکای باکوور زیاتر لە 5.4 ملیار دۆلارە، لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە 9.3 ملیۆن دۆلارە. 
 
فۆرد، براوەی چەندین خەڵات و مەدالیایە، لەوانەش خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی شانازیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە فەرەنسا، خەڵاتی سیزاری فەرەنسی و چەندین خەڵاتی دیکە، لەگەڵ ئەوەی لە چەندین فیلمی سەرکەوتوودا بەشداربووە، بەڵام براوەی ئۆسکار نەبووە، تەنیا بەربژێری ئەو خەڵاتە کراوە، هەروەها بەربژیری خەڵاتی بافتای بەریتانی، گۆڵدن گڵۆب و ئەکتەرانی شاشەی ئەمریکی بووە.
 
لە بەرهەمە دیارەکانی زنجیرە فیلمی "Indiana Jones"ـە، لە 2023 لە دوایین بەشیدا رۆڵی گێڕاوە کە بەناوی "Indiana Jones and the Dial of Destiny"ـە بوو. 
 
زنجیرە فیلمەکە بیرۆکەی جۆرج لۆکاسە و یەکەم بەشی لە دەرهێنانی ستیڤن سپێلبێرگ بووە، لە بەشی نوێیدا فۆرد لە تەمەنی 80 ساڵیدا رۆڵێکی ئەکشن و پڕ جووڵەی هەبوو. بڵاوکردنەوەی بەشی نوێی لە دوای تێپەڕبوونی 15 ساڵ بەسەر دوایین بەشیدا و چوار دەیە بەسەر یەکەم بەشیدا تێپەڕی.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.