رووداو دیجیتاڵ
براندی جلوبەرگی (MM6)، نوێترین کۆمەڵە دیزاینی لە شەقامێکی میلانی ئیتاڵیا نمایشکرد کە لە نزیک فرۆشگا سەرەکییە نوێکراوەکەی بەڕێوەچوو.
دیزاینەکانی نێو کۆلێکشنەکە زیاتر شێوازێکی کەژواڵ بوون، تێیدا قوماشی کاوبۆی رەنگاوڕەنگ و چەندین جۆری جیاوازی چاکەت خرانەڕوو. جگە لە دیزانی جلوبەرگی ژنان، بەشێک لە دیزاینەکان تایبەت بوون بە پیاوان.
هەموو نمایشکارەکان چاویلکەی خۆریی پان و گەورەیان لەچاو کردبوو، وەک ئەوەی چاویان بەسترابێتەوە، هەروەها جانتای دەستیی رەنگاوڕەنگیان بەدەستەوە بوو.
نمایشەکە رۆژی پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025 لە چوارچێوەی هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان بەڕێوەچوو کە چالاکییەکانی لە 26 تاوەکو 29ـی ئەیلوول بەڕێوەچوو و تایبەتە بە دیزاینەکانی بەهار و هاوینی 2026.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ