جەستن بیبەر مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی بە 200 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت

30-01-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن جەستن بیبەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جەستن بیبەر، گۆرانیبێژی کەنەدی، مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکانی بە بڕی 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بە کۆمپانیای 'Hipgnosis Songs Fund' فرۆشت.
 
بیبەر، یەکەم هونەرمەند نییە مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی دەفرۆشێت، پێشتر ژمارەیەک گۆرانیبێژی دیکەی بەناوبانگ هەمان کاریان کردووە، لەوانە بۆب دیلان، گۆرانیبێژی ئەمریکی.
 
لەم چەند ساڵەی دواییدا کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی هونەری زیاتر گرنگیان بە کڕینەوەی مافی دووبارە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی گۆرانیبێژان داوە، بەتایبەت لە دوای بەهێزبوونی پلاتفۆڕمەکانی میوزیک و گۆرانی کە پێشوازییەکی بەرچاویان لێدەکرێت.
 
لەلایەکی دیکەوە جەستن بیبەر، لە ئەیلوولی 2022 گەشتە هونەرییەکەی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئیفلیجبوونی بەشێکی رووخساری.
 
جەستن بیبەر، لە 1-3-1994 لە کەنەدا لە دایکبووە، سکۆتەر براون بەڕێوەبەری تۆمارکردنی ئەمریکی توانی بەهرەکەی بدۆزێتەوە و بە جیهانی بناسێنێت، لە 2008 گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای 'RBMG Records' واژۆ کرد، لە 2009 یەکەم بەرهەمی بەناوی 'My World' بڵاوکردەوە و ناوبانگی بەدەستهێنا.
 
لە 2015 بەرهەمێکی گۆرانیی بەناوی 'Where Are Ü Now' بڵاوکردەوە و بەهۆیەوە خەڵاتی گرامی بۆ باشترین سەما و تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بەدەستهێنا.
 
ئەو هونەرمەندە پێنجەمین ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی 'Changes' لە 2020 بڵاوکردەوە و بۆ یەکەمجار بەرهەمێکی لە ئاستی بەریتانیا و ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی ئەلبوومە پڕفرۆشەکاندا هات.
 
بیبەر، یەکێک لە پڕفرۆشتین هونەرمەندانی جیهانە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی فرۆشراون، خاوەنی دوو خەلاتی گرامی، یەک گرامی لاتینی، دوو خەڵاتی بریت، 26 خەڵاتی میوزیکیی بیلبۆرد، 18 خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی و 21 خەڵاتی ئێم تی ڤی ئەوروپایە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوبادی جەلیزادە. هەولێر. وێنە؛ رووداو

قوبادی جەلیزادە: ژیریی دەستکرد مرۆڤ دەکات بە ئامێرێکی بێ گیان

قوبادی جەلیزادە، شاعیری ناسراوی کورد هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر دنیای ئەدەب و هونەر و رایدەگەیێنێت، ژیریی دەستکرد هەموو جوانییەک لە ناخی مرۆڤ دەستێنێتەوە و مرۆڤ دەکاتە ئامێر.