رووداو دیجیتاڵ
لە 15ـەمین هەفتەی نمایشی جلوبەرگی لاگۆس کە لە شاری لاگۆسی نێجیریا بەڕێوەدەچێت، تێیدا دیزاینەرانی سەرتاسەری کیشوەری ئەفریقا بەشدارن و بەرهەمەکانیان بە رەنگ و روانینی ئەفریقیانە دەخەنەڕوو.
هەفتە نمایشەکە ساڵانە بازاڕێک بۆ براندە ناوخۆییەکان پەیدا دەکات و تیشک دەخاتە سەر کولتوور و دەستڕەنگینیی ئەفریقییەکان بە رەنگ و شێوازر جیاوازەکانییەوە.
هاوا ماگاجی، کەسایەتیی میدیایی و ئەکتەر، دەڵێت: "بە بڕوای من شتێکی زۆر ئایکۆنی و سەرسوڕهێنەرە کە دوای 15 ساڵ هێشتا ئێمە ئەم کارە دەکەین، ساڵی داهاتوو گەورەتر و باشتر دەبێت".
هەفتەی نمایشی جلوبەرگی لاگۆس، بووەتە سەکۆیەک بۆ نمایشکردنی بەرهەمی دیزاینەرانی ئەفریقا کە دەیانەوێت ناسنامەی کولتووری ئەفریقا بپارێزن.
یەکێک لە خاڵە جێی سەرنجەکانی ئەمساڵی هەفتەی نمایشەکەر، فرەڕەنگی و هەمەجۆریی نمایشکارەکان بوو. تینیکا بۆید، دروستکەری ناوەڕۆکی بواری فاشن، دەڵێت، سەرسامی مۆدێلەکانی ئەمساڵ بووە.
بۆید دەڵێت: "فرەیی و قووڵایی هەمەجۆرییەکە زۆر سەرسوڕهێنەرە. جەستەکان، تەمەنەکان، قژ، باڵا، رەنگی پێست، بەڕاستی یەکێکە لە باشترینەکان کە تا ئێستا لە هەموو جیهاندا بینیومە".
لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا، بواری فاشن لە گەشەکردنی بەردەوامدایە، چ لە رێگەی بەرکاهێنانی لە سینەمادا، یان لە شێوەی بەرهەمهێنانی قوماش، جلوبەرگ، ئێکسیسوارات و کاری دەستیی ورد، کە هەموویان خاوەنی مێژوویەکی درێژن و هێمای کولتووری ئەفریقان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ