لە فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک بەرهەمی چوار پارچەی کوردستان بەشدارن

05-11-2022
پۆستەری سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک
پۆستەری سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک
نیشانەکردن سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ، سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک دەستپێبدەکات و تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و بەرهەمی شانۆیی چوار پارچەی کوردستان نمایش دەکرێن.
 
لە خولی ئەمساڵدا نۆ بەرهەمی شانۆیی نێو هۆڵ و 11 بەرهەمی شانۆیی سەرشەقام پێشکێش دەکرێن و بەرهەمە سەرکەوتووەکان خەڵات دەکرێن.
 
شکۆ عومەر، سەرۆکی فێستیڤاڵی شانۆ کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک بە بەشداری بەرهەمی شانۆیی چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەدەچێت، هەشت بەرهەم لە رکابەریدا دەبن بۆ بەدەستهێنانی هەشت خەڵاتی فێستیڤاڵ.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جگە لە بەرهەمی شانۆیی شانۆکارانی چوار پارچەی کوردستان، بەرهەمێکی شانۆیی لە بەغدادەوە وەک میوان بەشدارە و ساڵانە بەرهەمێکی بەغداد وەک میوانی فێستیڤاڵ بەشدار دەبێت.
 
روونیشیکردەوە، جگە لە نمایشکردنی بەرهەمی شانۆیی نێو هۆڵ، بە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا شانۆی سەر شەقامیش لە فێستیڤاڵەکەدا هەبێت و 11 بەرهەمی شانۆیی بە مۆرکێکی کوردستان لە کەرکووک نمایش دەکرێن.
 
سەرۆکی فێستیڤاڵی شانۆ کەرکووک، ئەوەی خستەڕوو، جگە لە نمایشکردنی 20 بەرهەمی شانۆیی، دوو وۆرکشۆپ و سمینار و پانیڵی شانۆییش لەخۆدەگرێت و 300 میوان ئامادە دەبن.
 
کاژێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2022 بە ئاهەنگێک دەستپیدەکات و چالاکییەکان ماوەی شەش رۆژ دەخایێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە