رووداو دیجیتاڵ
جەستن بیبەر گۆرانیبێژی ناوداری کەنەدی دوای سۆفی عومەر، ڤیدیۆی 'مایکل جاکسن نەزیر'ـی شرناخی بڵاوکردەوە.
هاونیشتمانییەکی نیشتەجێی شرناخی باکووری کوردستان کە لە ناو خەڵکدا بە 'مایکل جاکسن نەزیر' ناسراوە و لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا بەشێوازێکی سەرنجڕاکێش شایی دەکات، دوای ئەوەی ڤیدیۆکەی لەلایەن جەستن بیبەر گۆرانیبێژی ناوداری کەنەدی بڵاوکرایەوە، لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی بانگهێشتنامەی پێدەگات.
نەزیر ئەیاس تەمەنی 42 ساڵە و لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرناخ دەژی.
نەزیر ئەیاس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سوپاسی جەستن بیبەری کردووە، کە ڤیدیۆکەی ئەوی بڵاوکردووەتەوە.
جەستن بیبەر پێشتر ڤیدیۆی سۆفی عومەری لە شەمزینان بڵاوکردبووەوە.
ئەیاس رایگەیاند، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەی لەلایەن ئەو گۆرانیبێژە جیهانییە، لە دەرەوە بانگهێشتنامەی بۆ هاتووە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ