رووداو دیجیتاڵ
لەمیا جەمال، هونەرمەندی تونسی، نوێترین بەرهەمی لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا بڵاوکردەوە و بەرهەمەکە بۆ کوردستان گوتراوە.
هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لە ئاوازی خۆیەتی و لە تێکستی کەریم عێراقی، شاعیری ناسراوی عێراقییە و دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن یڵدان ئارگوزەل کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن رێشاخ مەحموود کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و دیمەنی سرووشتی چوار پارچەی کوردستان لەخۆدەگرێت.
لەمیا جەمال، لە 2012 لە رێگەی پرۆگرامێکی پێشبڕکێی بەهرەمەندانەوە ناوبانگی پەیداکرد و تاوەکو ئێستا چەند ڤیدیۆکلیپ و بەرهەمێکی بڵاوکردووەتەوە.
ئەمساڵ بۆ تۆمارکردنی گۆرانی 'کوردستان' بۆ ماوەیەک لە هەولێر بوو و بەردەوام لە هەژمارە تایبەتەکانی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەوت و گۆرانی دەگوت.
لەمیا جەمال، لە گوتنەوەی گۆرانی هونەرمەندان ئوم کەلسوم، ئەسمەهان، فەیروز و وەردە جەزائیریە لێهاتووە و لە ئاهەنگەکانیدا گۆرانییەکانیان دەڵێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ