رووداو دیجیتاڵ
'Unknown Heroes' زنجیرەیەکی نوێی تەلەڤزیۆنییە لە بەرهەمهێنان، نووسین و دەرهێنانی سۆران ئیبراهیمە و چیرۆکەکەی گرێدراوی شەڕی داعشە، تێیدا دوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ رۆڵی تێدا دەگێڕن، ئەویش هێڵی لەڤ و رۆمی هەرکین.
سۆران ئیبراهیم، بە رووداوری راگەیاند، بەشێکی زنجیرەکە کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و بڕیارە لە هاوینی 2023 بڵاوبکرێتەوە، بەرهەمێکی سەربەخۆیە و دیانەوێت لە ئاستێکی نێودەوڵەتیدا بڵاوی بکەنەوە و بە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان بیفرۆشن و بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ یەکێک لەو پلاتفۆڕمانە لە گفتوگۆدان.
وەک ئامادەکارییەک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە، یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە کە چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و ئەکشن لەخۆدەگرێت و عومەر ئاکرەیی کاری مۆنتاژی بۆ کردووە.
دەرهێنەری فیلم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زنجیرەکە بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزییە و لە خازر و موسڵ وێنەگیراوە و باس لە قارەمانیەتی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش دەکات.
لەم بەرهەمەدا جگە لە هێڵی لەڤ و رۆمی هەرکی، هەریەک لە سۆران ئیبراهیم، پێشەوا ناسیح، ئەژین عەلی، سارینا پەناهیدە و سەروەت کوردە رۆڵی تێدا دەگێڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ