گۆرانیبێژ خدر خۆشناو گیانی لەدەستدا

27-08-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن خدر خۆشناو کۆرۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-8-2020، خدر خۆشناو، گۆرانیبێژی میللیی شاری هەولێر بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئازاد خۆشناو، برای گۆرانیبێژ خدر خۆشناو هەواڵی مردنی براکەی پشتڕاستکردەوە و بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "کاژێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، خدر خۆشناو گیانی لەدەستداوە".

ئازاد خۆشناو، باسی هۆکاری گیانلەدەستدانی براکەی کرد و گوتی: "خدر خۆشناو تووشی کۆرۆنا بوو، لە رۆژی 14ی ئەم مانگە رەوانەی نەخۆشخانە کرا، سەرەڕای هەوڵ و ماندووبوونی پزیشکان، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا".

خدر خۆشناو لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە ساڵی 1978 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە. ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بوو. خدر خۆشناو خێزاندار بوو، باوکی پێنج کچ و سێ کوڕ بوو.

 

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

 
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی میللی (خدر خۆشناو ) م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت .
 
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2020/8/27

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێمن عەبدوڵڵا و هەردوو میوانەکەی لە دیبەیتی تایبەت بە رۆڵی ژیریی دەستکرد لە مۆسیقای کوردی دا

دیبەیتی 'بەرنامەی دیاسپۆرا' لەسەر رۆڵی ژیریی دەستکرد لە مۆسیقای کوردی دا

لە گفتوگۆیەکدا لە بەرنامەی دیاسپۆرا لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە هونەر و بەرهەمهێنانی موزیکدا، بەتایبەتی لە گۆرانیی "گولێ" کە دەنگدانەوەی جیهانیی هەبووە، دوو هونەرمەندی کورد بۆچوونی خۆیان خستەڕوو. سەرەڕای ئەوەی هەندێک رەخنە لەوە دەگرن کە دەنگی دەستکردی (هیڤا) ناگاتە هەستی مرۆڤ، بەڵام دروستکەرەکەی، بارش کۆرکماز ناسراو بە پایکس، جەختی کردەوە کە ژیریی دەستکرد تەنها وەک ئامرازێک بەکارهاتووە