رووداو دیجیتاڵ
'ژن، ژیان، ئازادی' درووشمێک بوو زوو لە نێو خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جێگەی خۆی کردووە و زۆربەی هونەرمەندان ئەو درووشەممە لە بەرهەمەکانیاندا بەکاردێنن.
شەیدا قەوامی، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرهەمێکی نوێی بۆ پاڵپشتی لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و بە درووشمی 'ژن، ژیان، ئاوازی' بڵاوکردەوە.
'پرچی سەربەستی' ناوی گۆرانییەکەیە کە بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهاتووە و ژمارەیەک ژن تێیدا بەشدارن و درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دووبارە دەکەنەوە.
'پرچی سەربەستی' لە ئاوازی سەفقان ئۆرکێش، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستانە و هەر خۆیشی ئامێری دەف، تەنبوور، بلوور و سازی ژەنیوە و کاری تۆمارکردن و ماسترینگیشی بۆ کردووە.
ڤیدیۆکلیپەکە لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند شەیدا قەوامی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، سوفیان دلکانی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و دیمەنەکانی لە ئەڵمانیا وێنەگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ