رووداو دیجیتاڵ
هازان ئاتەش، گۆرانیبێژێکی باکووری کوردستانە و نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە، ئەویش گوتنەوەی گۆرانییەکی جەمال سەعدوونە.
هازان ئاتەش، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 'گەردەن زەرێ' بەرهەمێکی جەمال سەعدوون، هونەرمەندی کۆچکردووی رۆژئاوای کوردستانە و بە میوزیکێکی نوێ و بە دەنگی خۆی دووبارەی کردووەتەوە و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2022 بڵاوی بکاتەوە.
'گەردەن زەرێ' بەناوبانگترین گۆرانیی جەمال سەعدوونە و پێشتر لەلایەن ژمارەیەک گۆرانیبێژی دیکەوە بە میوزیکی نوێ گوتراوەتەوە.
هازان ئاتەش، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جگە لەم بەرهەمە کە لە دەرهێنانی جانەر دەمیرئۆغلۆیە، بەرهەمێکی دیکەی وەک ڤیدیۆکلیپ لە ئیستەنبووڵ تۆمارکردووە و بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی و بڕیارە لە ماوەی دە رۆژی داهاتوودا بڵاوبکرێتەوە.
هازان ئاتەش، خەڵکی باکووری کوردستانە و لە هەولێری باشووری کوردستان دەژی و لایڤ میوزیک دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ