رۆژین گەدۆ دوای دابڕانێک نوێترین بەرھەمی بڵاودەکاتەوە

29-12-2022
پەسار فایەق
 رۆژین گەدۆ، ھونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان
رۆژین گەدۆ، ھونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژین گەدۆ، ھونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، دوای دابڕانێک نوێترین بەرھەمی بەناوی ''تو بچە و ژ ڤر ھەرە'' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکاتەوە. 
 
رۆژین گەدۆ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بەرھەمەی لەدوای ماوەیەک دابڕان لە کاری ھونەری بڵاودەکاتەوە کە لە تێکست و ئاوازی فەریدوون ئەحبابە و سەمیر حوسێن کاری تۆمارکردن  ستۆدیۆی بۆ کردووە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم بەرھەمە لە وێنەگرتنی ڤیدیۆ دۆست و سلێمان کەنۆیە و کاری مۆنتاژ و دەرھێنانی لەلایەن مۆرۆ جان کراوە و لە ئەڵمانیا وێنەگیراوە و بۆ یەکەمجار لە رێگەی رووداو بڵاودەکرێتەوە. گوتیشی، لیان و رۆناز ھەردوو کچەکەی لەم بەرھەمەیدا ھاوکاری بوونە و وەک کۆرس بەشدرابوونە. 
 
روونیشیکردەوە، بەھۆی نەبوونی پاڵپشتی بۆ ماوەیەک لە کاری ھونەری دوورکەوتەوە، بەڵام لە دەستپێکی ساڵی داھاتووەوە بەنیازە چەند بەرھەمێکی نوێ بڵاوبکاتەوە.
 
رۆژین گەدۆ، خەڵکی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە منداڵییەوە گۆرانی گوتووە و خاوەنی سێ گۆرانییە و ' تو بچە ژ ڤر ھەرە' یەکەم ڤیدیۆکلیپیەتی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەواوی گرووپەکە بەیەکەوە گۆرانی دەڵێن

کۆنسێرتی گەڕانەوەی بی تی ئێس زیاتر لە 18 ملیۆن بینەری تێپەڕاند

دوای دابڕانێکی زۆر، گرووپی جیهانیی کەی پۆپ، بی تی ئێس گەڕانەوە سەر ستەیج و ریکۆردێکی نوێیان لە نێتفلێکس تۆمارکرد. بەگوێرەی ئامارێکی فەرمیی کە نێتفلێکس بڵاوی کردووەتەوە، کۆنسێرتە نوێیەکە زیاتر لە 18.4 ملیۆن بینەری هەبووە لە سەرانسەری جیهان.