رووداو دیجیتاڵ
چاپی دووەمی رۆمانی ئارابخوێن کە لەلایەن نووسەر، مەحموود نەجمەدین لە دووتوێی 330 لاپەڕەدا نووسراوە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە.
رۆژی دووشەممە، 18-03-2024، رۆمانەکە لەلایەن چاپەمەنی خانی لە شاری سەقز بڵاوکرایەوە، رۆمانەکە رۆژانی داهاتوو دەگاتە کتێبفرۆشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دواتریش بڕیارە بۆ نماییشکردنی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بگاتە باشووری کوردستان.
رۆمانی ئارابخوێن، بەسەرهاتی نەوت و خوێن و دووكەڵ و نەهامەتییەكانی شاری كەركووك لە زاری ئاسۆ، کە پاڵەوانی رۆمانەکەیە باسدەکرێت.
نێوەڕۆکی رۆمانەکە باس لە رووداوە تراژیدییەکانی کەرکووک دەکات تاوەکو رۆژانی 16ـی ئۆکتۆبەر و "فرۆشتنی شارەکە."
كەركووك لەو رۆمانەدا لە زمان و روانگەی عاشقێكی تێكشكاوەوە دەگێڕدرێتەوە. ئاسۆ كەسایەتیی سەرەكی رۆمانەكە لە باڵكۆنی ماڵەكەیەوە چیرۆكی خۆشەویستیی خۆی و جیلان و شارێكی وێران دەگێڕێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ