رووداو دیجیتاڵ
شیعرەکانی بەرزان بەلەسۆیی لە توێی کتێبێکدا کە چەندین یادەوەریشی تێدایە، چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
هۆشیار بەلەسۆیی، نووسەری کتێبەکە بە رووداوی گوت، " کتێبی (بەرزان بەلەسۆیی لە یادەوەری هەڤاڵانیدا- ژیان و خەباتی)، لە یاداشت، شیعر و مێژوو پێکهاتووە و لە زاری هاوسەنگەر و هەڤاڵانییەوە، تیشک خراوەتە سەر ژیانی پێشمەرگایەتیی بەرزان بەلەسۆیی لە شۆڕشی گوڵان و دوای راپەڕین.
کتێبی (بەرزان بەلەسۆیی لە یادەوەری هەڤاڵانیدا- ژیان و خەباتی)، لەلایەن چاپخانەی پاندا، لە سلێمانی چاپکراوە.
لەبارەی شیعرەکانیشیەوە، نووسەری کتێبەکە دەڵێت، " بەرزان بەلەسۆیی، جگە لەوەی پێشمەرگە و بۆ ئازادیی کوردستان خەباتی کردووە، شاعیرێکی شۆڕشگێڕی و نەتەوەییش بووە، شیعرەکانی بۆ نیشتمان، نەتەوە، شۆڕش، ئاوارەیی و بەرخۆدان و هاوسەنگەرانی نووسیون."
جەبار ئەحمەد محەممەد، ناسراو بە مەلا بەرزان بەلەسۆیی، ساڵی 1953 لە سنووری بەمۆ لە گوندی گڵێجاڵ لەدایکبووە، لە سەرەتای شۆڕشی گوڵانەوە بووەتە پێشمەرگە و ساڵی 2015 بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ