لە تایوان منداڵانی ئۆتیزم و ئیفلیجبوو بە ئەسپسواری چارەسەر دەکرێن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
منداڵێک دەخرێتە سەر ئەسپ و ئەسپسواری دەکات.
منداڵێک دەخرێتە سەر ئەسپ و ئەسپسواری دەکات.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە گۆڕەپانێکی ئەسپسواری لە تایوان منداڵانی ئۆتیزم و ئیفلیجبوو بە ئەسپسواری چارەسەر دەکرێن. ئەسپسوارەکان جیاوازن، چونکە منداڵانی ئۆتیزم و ئیفلیجن.
 
دایک و باوکی کچێکی 18 ساڵان منداڵە ئیفلیجەکەیان هێناوە تاوەکو بە ئەسپسواری جووڵەکانی باشتر بن و ئیفلیجییەکەی کەمتر ببێتەوە.
 
هێکتۆر چێن، باوکی کچێکی ئیفلیجبوو دەڵێت: ''کچەکەم نزیکەی 17 ساڵە لێرە ئەسپسواری دەکات، زۆر حەزی لە سواربوونی ئەسپە، ئەوەش یارمەتیدەر بووە بۆ ئیفلیجبوونەکەی، بێگومان ئەمە یارمەتیدەریشە بۆ منداڵانی ئۆتیزم، چونکە ئەسپسواری بۆ ئەوانیش باشە''.
 
ئەسپسواری جگە لە حەز و خولیا، لێرە وەکو چارەسەر یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکان بەکاردەهێندرێت و منداڵانی ئۆتیزمیش دەهێندرێن و پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئەسپەکان دروستدەکەن.
 
ئالاین چانگ، ئەندامی دامەزراوەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی پەروەردە و تەندروستیی ئەسپ دەڵێت: ''منداڵی ئۆتیزم و فرەجووڵەی زۆرم ناسیون کە هەستیان بە ئاسوودەیی و باشی کردووە، چونکە ئەگەر بە بێ وەستان قسە لەگەڵ ئەسپەکاندا بکەن، ئەوانیش تووڕە نابن و شتێکی نایاب دەبێت، کە خەڵک دێتە ئێرە دەست لە ئەسپەکان دەدەن و دەتوانن کۆنتڕۆڵیان بکەن و لە باوەشیشیان بگرن''.
 
منداڵان زۆر دڵخۆشن کە دایک و باوکیان ئەوانیان هێناوە بۆ ئەسپسواری، چونکە پێی باشتر دەبن.
 
بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانیش، چارەسەر بە ئەسپ 90٪ کاریگەرە بۆ باشترکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان و ئیفلیجی منداڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە