رووداو دیجیتاڵ
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، 190 ناوەندی تەندروستی و دەرمانی زیانیان بەرکەوتووە و 12 نەخۆشخانەش بەتەواوی لە کارکەوتوون.
رۆژی چوارشەممە، 25ی ئاداری 2026، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاماری زیانەکانی کەرتی تەندروستی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "نەخۆشخانە شوێنێکە بۆ چارەسەرکردن، بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل هێرش دەکەنە سەر ئەم شوێنانە، تەنانەت لە پارێزگای بوشەهر ئەمبوڵانسیان لەناو بردووە"
سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، جێگری وەزیری تەندروستی گوتی: "لە کەرتی تەندروستی، دابینکردنی دەرمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکاندا هیچ کەموکورتییەک نییە و هیچ کۆسپێک لەبەردەم پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان دروست نەبووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ