رووداو- هەولێر
دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رایدەگەیێنێت رەنگە تاوەکو کۆتایی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو تەنیا بتوانن پێداچوونەوە بە ڤاکسینی مۆدێرنا بۆ منداڵان بکەن و پەسەندکردنی کاتی دەوێت.
دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دەڵێت خەریکی بەدواداچوونە بۆ کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسینی مۆدێرنا بۆ منداڵان، دەیانەوێت لەوە دڵنیابنەوە کە ڤاکسینەکە نابێتەهۆی کاریگەریی لاوەکی دەگمەنی هەوکردنی پەردەکانی دڵ، هاوکات کاریگەر و سەلامەتە بۆ منداڵانی تەمەن 12-17 ساڵان، دەشڵێن ئەم بەدواداچوونە کاتی زیاتری دەوێت.
دەزگا ئەمریکییەکەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە دەرمان و خۆراک دەڵێت تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو تەنیا توانای ئەوەیان هەیە پێداچوونەوە بۆ سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسینی مۆدێرنا بۆ کەسانی تەمەن 12-17 ساڵان بکەن، ئەمەش بەپێچەوانەی قسەکانی کۆمپانیاکەیە کە باس لە پەسەنکردنی ڤاکسینەکەیان دەکات.
کۆمپانیای مۆدێربا پێشتر رایگەیاندبوو کە لەماوەی چەند هەفتەیەکی نزیکدا ڤاکسینەکەیان بۆ منداڵان و کەسانی تەمەن 12-17 ساڵان پەسەنددەکرێت، بەڵام ئەم گوتانەی FDA ئەمە رەتدەکەنەوە.
لە جیهاندا تاوەکو ئێستا نزیکەی 247 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لانیکەم 5 ملیۆن تووشبووی ڤایرۆسەکە مردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ