بەهۆی جەنگی ئێران- ئیسرائیل و ئەمریکا تەندروستیی وڵاتانی ئەفریقا کەوتووەتە مەترسییەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ئەو پێداویستییە پزیشکییانەی ئامادەکراون بۆ وڵاتانی ئەفریقا، کێشەی لۆجیستیکییان بۆ دروستبووە و گیریان خواردووە کە بگەنە وڵاتەکان.
 
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، کەلوپەلەکان لە کۆگەکانی دوبەیدا گیریان خواردووە کە کۆمەڵێک پێداویستیی خۆپاراستن و پشکنینن بۆ نەخۆشیی کۆلێرا بۆ وڵاتانی چاد و سۆماڵ.
 
هاوکات رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچ و مانگی سوور رایدەگەیێنن، هەوڵ دەدرێت بەشێکی پێویستییەکان بە رێگەی ئاسمانی بگوازنەوە، چونکە لە دوبەی گیریان خواردووە و بەهۆی جەنگی ئێران- ئیسرائیل و ئەمریکا هیچ ئومێدێکی دەربازبوونیان نییە.
 
دانیێڵ بویر، ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچ و مانگی سوور دەڵێت: نازانین کەلوپەلەکان لەکاتی خۆیاندا دەگەن یاخود نا، بەڵام تێچووی گواستنەوەیان 70٪ زیاد دەبێت ئەگەر بەڕێگەی ئاسمانی بگوازرێنەوە.
 
هەروەها ئەوەش باس دەکات کە ئەو کەلوپەلانەی گیریان خواردووە چارەسەر 300 تووشبووی کۆلێرا دەکەن و رێگریش لە تووشبوونی هەزاران کەس بە نەخۆشییە کوشندەکەن دەکەن.
 
ئەمەش بزانە
 
ساڵی رابردوو زیاتر لە 600 هەزار کەس لە 34 وڵات تووشی کۆلێرا بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.
 
نیشانەکانی کۆلێرا
 
* سکچوونی ئاوی
* رشانەوە
* تینوویێتی
* ئازاری ماسوولکەکان
 
خۆپاراستن لە کۆلێرا
 
- شۆردنی دەستەکان بە بەردەوامی
- دوورکەوتنەوە لە سەوزە و خۆراکی دەرەوە و سەر عەرەبانەکان
- خواردنەوەی ئاوی خاوێن
- شۆردنی سەوزە و میوەکان بەباشی
- کەمکردنەوە و نەخواردنی خۆراکی دەرەوە
- کوتان بە ڤاکسین
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە